كورد له‌به‌رده‌م مه‌ترسی نوێدایه!
ریپۆرتاژ 01:48 PM - 2016-08-22.
نزیكبوونه‌وه‌ی ئیقلیمی و جیهانی.. ئاماژه مه‌ترسیداره‌كان بۆ كورد
په‌یوه‌ندی و ناكۆكییه‌كانی روسیا‌و توركیا‌و سوریا‌و ئێران هه‌ڵكشان و داكشانی زۆری به‌خۆوه بینی، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی داعش، كورد، شه‌ڕی تیرۆر، به‌ڵام سه‌رباری ناكۆكییه‌كانیان له‌ئاست پرسی كورد، له ئه‌گه‌ری داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێشهاته‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ری مافی كورد، پێده‌چێت له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی ناكۆك نه‌بن، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م چوار ده‌وڵه‌ته كاریگه‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "پشكی به‌رژه‌وه‌ندی و قه‌ڵه‌مڕه‌وی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابووری" كۆكیان ده‌كات، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه، خواست و مافی كورد وه‌ك پێویست نه‌بێت و ده‌رفه‌تی گۆڕانكارییه‌كان كه "كورد" ئاماده‌كاری ئه‌وتۆی نه‌كردووه، به‌زیان بۆی بشكێته‌وه.
نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته ناكۆكه‌كان
له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی توركیا‌و روسیا سه‌باره‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پرسی سوریا، هه‌روه‌ها هه‌ڵكشانی هاوكاری سه‌ربازیی نێوان روسیا‌و ئێران بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر له سوریا‌و پشتیوانیكردنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، له‌گه‌ڵ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی توركیا‌و ئێران بۆ دژایه‌تیكردنی تیرۆر‌و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی سوریا، ئاماژه‌یه‌كی به‌هێزن سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری هاتنه‌ئارای گۆڕانكاری گه‌وره له هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا كه ره‌نگه به‌زیانی كورد بشكێنه‌وه.
ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌كان
پێده‌چێت گۆڕانی هه‌ڵوێستی سه‌رسه‌ختانه‌ی حكومه‌تی توركیا له‌دژی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سوریا بۆ قایل‌بوون به مانه‌وه‌ی ئه‌و رژێمه‌و هێرشی سوپا‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی به‌شار بۆسه‌ر شاری حه‌سه‌كه‌و ناوهێنانی هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد (په‌یه‌ده) له سوریا به‌باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌كانی پشت ئه‌و لێكنزیكبوونهوانهوه بن.
چاودێران پێیانوایه سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه به‌شی زۆریان له شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) پێكهاتوون، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كان بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی فیدراڵی له باكووری سوریا مه‌ترسی لای وڵاتانی نه‌یار دروستكردووه‌و ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بووه رێی لێ‌بگرن.
جه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندی
د.ئارام عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی كوردۆلۆجی له سلێمانی به PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌و جه‌نگه‌ی روسیا كه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆییدا ده‌یكات به‌تایبه‌ت له سوریادا، هه‌ربۆیه چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د له‌لای روسیا گرنگ نه‌بووه‌و گرنگیشی نییه.
وتیشی: له‌سه‌ده‌ی رابردوودا روسیا ده‌ستكه‌وتی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌بووه، به‌ڵام ئێستا روسیا ده‌یه‌وێت به‌جۆرێكی دیكه بێته‌وه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێگه‌ی خۆی له‌م وڵاتانه‌ی خۆرهه‌ڵات به‌هێز بكات، بۆیه روسیا هه‌وڵده‌دات له ناوچه‌كه دانه‌بڕێت و مه‌به‌ستێتی روسیا، ئیمپراتۆریه‌ت به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی كوردۆلۆجی باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌رژوه‌ندییه‌كانی روسیا له‌گه‌ڵ ئێران دۆستانه‌و دێرێنهو له‌و روانگه‌یه‌وه پێكه‌وه كارده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و روسیا به سه‌رسوڕمان ده‌زانێت و بۆچوونی وایه توركیا 180 پله سیاسه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا گۆڕاوه‌و خۆی ته‌نازولی بۆ كردووه، سه‌رۆك كۆماری توركیاش توركیا خۆی سه‌ردانی روسیای كرد‌و هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌دات، ئه‌مه‌ش وه‌ك چه‌كێك له‌دژی ئه‌وروپا به‌كاریده‌هێنێت و هه‌وڵه‌كانی چڕده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ناچار بكات توركیا بچێته یه‌كێتی ئه‌وروپاوه كه خه‌ونی چه‌ندین ساڵه‌یه‌تی.
سیاسه‌تی ناجێگیر
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له رابردوودا توركیا سیاسه‌تێكی جێگری هه‌بووه، به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا توركیا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ردۆغان سیاسه‌تێكی جێگیرى نییه‌و نه دۆست و نه دوژمنی هه‌میشه‌یی نییه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاره‌ساتێكی دیكه‌ی وه‌ك ساڵی 1975 به‌سه‌ر كورددا دووباره ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره له رۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان رێگره له‌به‌رده‌م تێكچوونی پهیوهنیییهكان و توركیا له ئێستادا به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
وتیشی: روسیا له سیاسه‌تدا زۆر پێشكه‌وتوون و به‌بڕوای من روسیا باوه‌ڕێكی به‌هێزی به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا نییه، به‌ڵام مه‌به‌ستێتی له‌ڕێگه‌ی توركیاوه پێگه‌ی خۆی له ناوچه‌كه به‌هێز بكات.
بێمتمانه‌یی توركیا
لایه‌نێكی سه‌ره‌كی ئه‌م لێكنزیكبوونه‌وانه حكومه‌تی توركیایه كه پێشتر هه‌ڵوێستی زۆر توندی هه‌بوو له‌به‌رامبه‌ر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دو دژی مانه‌وه‌ی دهوهستایهوهو پشتیوانی جۆراوجۆرى پێشكه‌ش به ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كرد، به‌ڵام پاش سه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا بۆ روسیا‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له 9ی ئه‌م مانگه‌دا گۆڕانێكی گه‌وره‌و خێرا له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانیدا روویداو بیناڵی یهڵدرمی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاش پێشبینی كرد بهمنزیكانهی "پێشهاتی جوان" له سوریا ببینین. ئه‌م گۆڕانه‌ش به‌وته‌ی چاودێران ده‌ریخست كه توركیا جێگای متمانه نییه‌و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیدا ئاماده‌یه پشت له دۆست و هاوپه‌یمانه ستراتیجی و ئاساییه‌كانی بكات.
به‌شێك له به‌رپرسانی هه‌ندێك لایه‌ن و لێپرسراوانی حكومی له هه‌رێم توركیایان به‌دۆست و هاوكارێكی راسته‌قینه ده‌زانی، چه‌ندین كۆمپانیای توركی له هه‌رێم كاریان ده‌كرد، په‌یوه‌ندی بازرگانی نه‌وتی و ئابووری و سیاسی ئاشكرا‌و "نهێنی" له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته دراوسێیه كرا، به‌ڵام له‌كاتی مه‌ترسی په‌لاماری داعش بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، توركیا هه‌رێمی فه‌رامۆش كرد، ئه‌وه‌ش به‌شێك له به‌رپرسی باڵا‌و سیاسییه‌كانی نیگه‌ران كرد.
د.فوئاد حسێن: توركیا بێ ئومێدی كردین
له‌وباره‌یه‌وه د.فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "چوار ساڵه به‌گه‌لی خۆمان ده‌ڵێین توركیا دۆستمانه، به‌ڵام له یه‌كه‌م ئه‌زموونی راسته‌قینه‌دا بێ ئومێد بووین".
ئه‌م نیگه‌رانیه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ یه‌كه‌مجار له‌میانی چاوپێكه‌تنێكی د.فوئاد حسێن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "میللـیهتی توركی" دا ئاشكراكرا كه له رۆژی 11-09-2014 بڵاوكرایه‌وه‌و تێیدا سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "كاتێك داعش له هه‌ولێر نزیكبووه‌وه، به‌ڕاستی پێویستمان به هاوكاری هه‌بوو و باوه‌ڕناكه‌م جارێكی دیكه روبه‌ڕووی بارودۆخێكی قورسی له‌وجۆره ببینه‌وه، كاتێك دۆستیش هاوكاریت نه‌كات، بێ ئومێدیهكهت زۆرترده‌بێت".
د.فوئاد حسێن له كۆنفرانسی رۆژنامه‌نوسیشدا له هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و پرسه، به‌هه‌مانشێوه دووپاتیكرده‌وه كه "توركیا بێ ئومێدی كردین" له‌وكاته‌دا كه داعش ئاڕاسته‌ی مه‌ترسی بۆ هه‌ولێر گۆڕی.
كاره‌ساتی شووم بۆ كورد
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه عه‌لی زالۆ چاودێری سیاسی تایبه‌ت به رۆژئاوای كوردستان به PUKmediaی راگه‌یاند: دوور نییه گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه، كاره‌ساتێكی شومی وه‌ك سه‌ده‌ی رابردوو به‌سه‌ر گه‌لی كورددا نه‌هێنێته‌وه، به‌ڵام به‌شێوازی ناڕاسته‌وخۆ، بۆیه به‌بۆچوونی من كاریگه‌ری گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ر هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ره‌نگ دانه‌وه‌ی ده‌بێت و پێویسته سیاسییه‌كانی كورد زۆر بهوریایانه كاربكه‌ن و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی هه‌یه بیقۆزنه‌وه.
ململانێی پێگه
زالۆ وتیشی: روسیا ده‌یه‌وێت له‌م سه‌ده‌یه‌دا پێگه‌ی خۆی هه‌م له سوریا‌و هه‌م هیندستان و چین و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپاش به‌هێزبكات، هه‌روه‌ها روسیا ده‌یه‌وێت سیاسه‌تی خۆی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابڕێژێت و ئهمكاتهش باشترین ده‌رفه‌ته بۆ روسیا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شدا: كورد له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێكهاته‌یه‌كی دیاره‌و روسیا ده‌یه‌وێت سوود له ئێمه وه‌ربگرێت بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له‌ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مریكا پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست و كه‌نداو هه‌یه، بۆیه روسیا پێویستی به‌وه‌یه كه سیاسه‌ته‌كانی خۆی له‌م ناوچه‌یه به‌هێز بكات تا پێگه‌ی ئه‌مریكا لاواز بكات.
سیاسه‌تی ناڕوونی كورد
ئه‌م چاودێره سیاسییه‌ی تایبه‌ت به رۆژئاوای كوردستان ده‌لێت: ئێستا كورد له ناوچه‌كه پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌و ده‌توانین یارییه‌ك بكات كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان بشكێته‌وه، ئه‌گه‌رنا دوور نییه نسكۆی وه‌ك ساڵی 1975 رووبداته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئه‌م ساته وه‌خته سیاسیه‌تى كورد روون نییه‌و ئه‌گه‌ر وابڕوات كورد زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت له‌و كاریگه‌ریانه‌ی له ناوچه‌كه رووده‌دات.
مه‌ترسی بۆسه‌ر ئه‌زمونه نوێكه‌ی كورد
پێده‌چێت هاوكێشه سیاسیه نوێیه‌كان ئه‌زموونه نوێیه‌كه‌ی كوردانی رۆژئاوا بخه‌نه‌به‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر فیدراڵی دیموكراتی رۆژئاوا – باكووری سوریا دروست بكات كه له ناوه‌ڕاستی مانگی ئازاری رابردووه‌وه رایانگه‌یاندووه. رێگاش له‌و سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییه گه‌وره و خێرایانه بگرێت كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به سه‌ركردایه‌تی (یه‌په‌گه) به‌ده‌ستیان هێناوه و دواترینیان ئازادكردنی شاری منبجی ستراتیجی بوو له‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا.
بۆنی مه‌ترسی ده‌كرێت
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان یاریده‌رێكی هاكان فیدان سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (میت) سه‌ردانی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریاى كردووه‌و به‌نهێنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌واڵگری سوریای سه‌ر به رژێمی ئه‌سه‌د كۆبوه‌ته‌وه‌و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش مه‌سه‌له‌ی كورد‌و كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا بووه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك–یش پێیوایه ئه‌و سه‌ردان و جموجۆڵه ئیقلیمی و جیهانیانه‌ی له‌ئارادان ئاماژه‌و بۆنی مه‌ترسین، به‌تایبه‌ت بۆ پرس و مافی كورد‌و ده‌ڵێت: سه‌ردان و جموجۆڵی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و لێكترنزیكبوونهوهیان، ئه‌وه ده‌هێنێت هه‌ست به مه‌ترسییه‌ك بكه‌ین، هه‌میشه كورد له‌و گۆشه‌یه‌وه مارانگهست بووه، بۆیه ده‌بێت كورد‌و سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه‌كه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن كه ئه‌مجاره‌یان توشی مه‌ترسی نه‌بینه‌وه له‌كاتێكدا كه ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری نوێدایه‌و باس له داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گۆڕانكاری له ناوچه‌كه ده‌كرێت.
سه‌عدی پیره وتیشی: ده‌بێت له‌م قۆناغ و ده‌رفه‌ته‌دا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ ناكۆكییه‌كانمان كۆتایی پێبهێنین و یه‌كڕیزو ئاماده‌بین، زیاتر له یه‌كتر نزیكبینه‌وه، ناكرێت به‌و ناكۆكیانهوه كه گه‌وره‌ن، بێخه‌م بین و پێویسته یه‌كڕیزی ناوخۆمان بپارێزین.
نوێنه‌رایه‌تی رۆژئاوا له‌مۆسكۆ
شێرزاد ئێزدی نوێنه‌ری كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا له هه‌رێمی كوردستان به PUKmediaی راگه‌یاند: حكومه‌تی توركیا دوای شكستهێنانی سیاسه‌تی له رۆژئاوای كوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه‌كه، له ئێستادا هه‌موو ته‌نازولێك بۆ هه‌ر وڵاتێك ده‌كات كه بیه‌وێت ئه‌و ئه‌زموونه‌ی رۆژئاوا تێك بدات، به‌ڵام روسیاش له‌به‌رامبه‌ردا هێنده ساویلهكه نییه كه توركیا بیه‌وێت به‌رامبه‌ر به رۆژئاوای كوردستان هه‌ر كارێكی بیه‌وێت بتوانێت به‌ئاسانی بیكات، چونكه روسیا تائێستاش پشتیوانی له ئه‌زموونی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات، هه‌روه‌ها كوردی رۆژئاوا له مۆسكۆ نوێنه‌رایه‌تیی هه‌یه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ روسیا هه‌یه.
هه‌وڵی دژایه‌تی كورد
نوێنه‌ری كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و راستییه‌شی نه‌شارده‌وه كه هه‌وڵ له‌ئارادایه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌زمونی كورد له رۆژئاوا له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌ڵام وتیشی: ئه‌مه جاری جاران نییه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی كورد له ناوچه‌كه جیاوازتره له‌جاران، هه‌روه‌ها توركیا‌و سوریاش كێشه‌ی ناوخۆییان هه‌یه له‌وه ده‌ترسن كورد ئه‌م هه‌له بقۆزێته‌وه‌و پێگه‌ی خۆی له ناوچه‌كه به‌هێزتر بكات، بۆیه پێویسته كورد به‌یه‌ك ده‌نگ هه‌وڵی به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بدات و پێگه‌ی خۆی له ناوچه‌كه به‌هێزتر بكات.
پێگه‌ی كورد‌و شه‌ڕی تیرۆر
ئێزدی راشیگه‌یاند: په‌لاماره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی حه‌سه‌كه له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه به‌ڵگه‌ن بۆئه‌وه‌ی كه كورد لاواز بكه‌ن له‌ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها ده‌كرێت ئه‌وه‌ش ره‌چاو بكرێت كه هه‌لومه‌رج گۆڕاوه‌و هه‌رچه‌ند نه‌یارانی كورد رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌ك بكه‌ن له‌دژی كورد، به‌ڵام هێشتا مێژووی كورد له‌سه‌ر ده‌ستی وڵاتانی دراوسێ دووباره نابێته‌وه‌و كورد خاوه‌نی پێگه‌یه له ناوچه‌كه‌و پشتیوانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیشی هه‌یه‌و هه‌روه‌ها كورد له ئه‌مڕۆدا شه‌ڕی تیرۆر له‌جیاتی جیهان ده‌كات و ناكرێت وه‌ك ساڵانی رابردوو له كودد بڕوانرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: روسیا به‌و ئاسانییه ناچێته ژێر كاریگه‌ری توركیاوه‌و روسیاش بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه پێش توركیا، بۆیه چاوه‌ڕوان ناكرێت له‌دژی كورد روسیا هه‌ڵوێستی هه‌بێت.
ئه‌مریكا بێده‌نگ نابێت
له‌م نێوه‌نده‌شدا پێناچێت ئه‌مریكا كه سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆر ده‌كات و هاوكارێكی سه‌ره‌كی كوردانی رۆژئاوایه له سوریا‌و هێزی سه‌ربازی و چه‌ندین راوێژكاری له‌خاكی سوریادا هه‌یه، به بێده‌نگی بمێنێته‌وه، ره‌نگه سوڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر شاری حهسهكهشدا بۆ پارێزگاری له راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی و كوردانی ئه‌و شاره ده‌ستپێكی نیشانه‌كانی ئه‌و بێده‌نگ نه‌بوونه‌ی بێت.
زه‌نگی كوده‌تاكه‌ی توركیا
رۆژنامه‌نووس عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا لەوبارەیەوە بۆ PUKmedia وتی: كوده‌تاكه‌ی توركیا زه‌نگی به‌هێز بوو بۆ حكومه‌تی توركیا كه پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا بكات، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ روسیا، هه‌روه‌ها توركیا ده‌یه‌وێت ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆی له وڵاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بكات كه بێگومان بۆ ئه‌وه‌ش پێویستی به پشتگیری نێوده‌وڵه‌تییه بۆیه له ئێستادا توركیا هه‌موو ته‌نازولێك ده‌كات به‌س له‌پێناو جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی خۆی له رۆژهه‌ڵات.
وتیشی: توركیا زۆرجار تۆمه‌تبار ده‌كرێت به هاوكاریكردنی تیرۆر و ده‌یه‌وێت له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پاكی خۆی بسه‌ڵمێنێت، كه بێگومان تۆمه‌تباركردنی توركیا له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌باره‌ی هاوكاری تیرۆر زۆر زیادیكردبوو، بۆیه به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت ده‌یه‌وێت ئه‌و تۆمه‌تانه له‌خۆی دووربخاته‌وه.
پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ت
راشیگه‌یاند: بابه‌تی فڕۆكه‌وانه روسیهكهو باردۆخی ئێستای سوریا دوو هۆكاری گرنگن كه سیاسه‌تی توركیای پێچه‌وانه كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناكرێت باس له‌وه‌ش نه‌كرێت كه ئه‌مریكییه‌كان نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه له ناوچه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی توركیا روویداوه‌و هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت توركیا ببێته‌وه به‌هێزێكی ناوچه‌یی و كاریگه‌ری له‌ناوچه‌كه هه‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له نزیكبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان روسیا‌و توركیا روسییه‌كان هیچ شێك نیه كه بیدۆڕێنن له به‌رامبه‌ردا هێزی ناوچه‌ی وه‌ك توركیا به‌ده‌ستده‌هێنن.
وتیشی: ئه‌مریكا له‌چه‌ند بابه‌تێك له‌گه‌ڵ توركیادا كێشه‌ی هه‌یه كه گرنگترینیان مه‌سه‌ی سوریایه‌و هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌باره‌ی كورده‌كانی رۆژئاوا هه‌ڵوێستێكی جیاوازه‌و نایه‌وێت توركیا به‌سیاسه‌تی پێشووی له‌و دۆسێیه بڕوانێت، چونكه به‌بۆچوونی توركیا له رۆژئاوای كوردستان شێك نییه به‌ناوی شه‌ڕڤان و یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه، به‌ڵكو هه‌مووی باڵی په‌كه‌كه‌یه كه بێگومان ئه‌مریكا ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه‌و وه‌ك هێزی كوردی له سوریا لێیان ده‌ڕوانێت.
كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی هاوكێشه سیاسییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا له‌به‌ر رۆشنایی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی و زلهێز به‌رچاو و دیار ده‌بن و ره‌نگه هه‌رێمی كوردستان و عیراقیش له گۆڕانكاری و كاریگه‌ریه‌كانی به‌ده‌رنه‌بێت.
PUKmedia دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24