ده‌قی رێككه‌وتنامه‌كه‌ی سیاسی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆران
ی.ن.ک 10:13 AM - 2016-05-18.
پاش ئه‌وه‌ی كه رێككه‌وتنامه‌ی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ماڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له ده‌باشان له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئیمزا كرا، ئێواره‌ی رۆژی 17-5-2016 مه‌راسیمی راگه‌یاندنی ده‌قی رێككه‌وتنامه‌كه به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی و ئه‌ندامانی جڤاتی گۆڕان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌ردوو حزب و به‌رپرسانی حزبی و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كۆنسولی چه‌ند وڵاتێك له هۆتێل گراند ملینیۆم له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ده‌قی رێككه‌وتنامه‌كه له‌لایه‌ن حاكم قادر حه‌مه جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێنرایه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی رێككه‌وتنامه‌كه:
دیباجه:
بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له روانگه‌ی باوه‌ری ته‌واو به پێویستی رێكخستن و په‌ره‌پێدانی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له سه‌ر بنه‌مای ئاشته‌وایی و هاوكاری و باوه‌ری هه‌دولا به پێویستی بوونی ستراتیجێكی نیشتیمانی بۆ دامه‌زراندنی حكومرانییه‌كی ته‌ندروست و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی كه یاسا تیایدا سه‌روه‌ربێت و له روانگه‌ی باوه‌ری ته‌واویان به‌وه‌ی كه په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییی هه‌ردولادایه، هه‌دوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و په‌رنسیپانه‌ی كه له‌م رێكه‌وتنه‌دا هاتوون وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ رێكخستنی چوارچێوه‌ی گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانیان.
به‌شی یه‌كه‌م
بنه‌مای سه‌ره‌كی
مادده‌ی یه‌كه‌م:
1- هه‌ردوولا پابه‌ندن به جێبه‌جێكردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌م رێككه‌وتنه و په‌ره‌پێدانی زیاتری دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانیان و دابینكردنی هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته سیاسی و یاسایی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و یه‌كریزی ناوماڵی كوردستان و یه‌كێتی و یه‌كپارچه‌یی گه‌ل و خاكه‌كه‌ی.
2- هه‌دوولا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م رێككه‌وتنه له پێناوی باشتركردنی گوزه‌رانی هاوڵاتیان و چاكتركردنی سه‌رچاوه‌كانی بژێوییانه.
3- هه‌ردوولا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه سه‌ر به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریزم له ژێر هه‌ر ناوناونیشانێكدا بێت له ئێستا و داهاتوودا.
به‌شی دووه‌م
ده‌ستور و شێوازی حوكومرانی
مادده‌ی دووه‌م:
1- هه‌ردوولا پابه‌ندن به جێبه‌جێكردنی سیستمی دیموكراسی و بنه‌ماكانی له: فره‌یی،هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌روه‌ری یاسا، دادپه‌روه‌ری، مافی مرۆڤ،جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان،ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و شه‌فافییه‌ت...هتد.
2- هه‌ردوولا پابه‌ندن به پێویستی سیستمی په‌رله‌مانی له كوردستان و ئه‌م سیستمه به گونجاوترین سیستم بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌مرۆ ده‌زانن كه‌تێیدا سه‌رۆكی هه‌رێم له ناو په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێ و سه‌رۆكی حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێپرسراوی راسته‌وخۆی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه.
مادده‌ی سێیه‌م:
هه‌دوولا پابه‌ندن به‌كاركردن بۆ هێنانه‌دی ده‌ستورێكی دیموكراتی و مه‌ده‌نی ،كه‌مافی هاوڵاتی و ئازادییه گشتییه‌كان و مافی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان و سه‌روه‌ری یاسا و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و هاوسه‌نگیی نێوانیان و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌سته‌به‌ربكات.
مادده‌ی چواره‌م:
1- هه‌دوولا كۆكن له‌سه‌ر چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی سیستمی ناناوه‌ندێتی كارگێری له كوردستان،به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی كارگێری و دارایی ته‌كنیكیان هه‌بێت بۆ راییكردنی كاروباری پارێزگاكان، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
2- هه‌دوولا پابه‌ندی و پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحیه‌كان ده‌رده‌بڕن و كار بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
هه‌ردولا كۆكن له‌سه‌ر لابردنی له‌مپه‌ره یاسایی و سیاسیه‌كانی به‌رده‌م دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی هه‌رێم و ده‌ست به‌كاربوونه‌وه‌ی بێ مه‌رجی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌روه‌ری یاسا.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر پێویستی به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی سیاسی و یاسایی و ئابووری و داراییی و كارگێڕی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بۆ ئه‌و كێشانه‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه. ئه‌مه‌ش به ویستێكی سیاسی ڕاسته‌قینه و حوكمڕانییه‌كی باش و سه‌روه‌ری یاسا و كاری دامه‌زراوه‌یی دێته‌دی.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
1- هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر گرنگی حوكمڕانیی دامه‌زراوه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا پشت به‌ستوو به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان.
2- هه‌ردوولا پابه‌ندن به پشتگیریكردنی ژنان و گه‌نجان له پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی له هه‌رێمدا.
3- ئه‌م ڕێكه‌وتنه هه‌ماهه‌مگی هه‌ردوولا ئه‌ڕه‌خسێنێت بۆ پشتگیریكردنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ندیكاكان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
سه‌باره‌ت به كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و ته‌ندروستی و دڵنیایی كۆمه‌ڵایه‌تی و گشت كه‌رته خزكه‌تگوزارییه‌كانی دیكه، هه‌ردوولا پابه‌ندن به ئه‌نجامدانی چاكسازیی پێویست له‌و بوارانه‌دا له پێناوی زیاتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانیی ده‌رفه‌ته‌كاندا.
مادده‌ی نۆیه‌م:
1- هه‌ردوولا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر گرنگی كۆتاییهێنان به پاشماوه و سیماكانی دووئیداره‌یی له هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی یه‌ك ئیداره له‌سه‌ر بنه‌مای حوكمڕانی دامه‌زراوه‌یی.
2- هه‌ردوولا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه سه‌ر به‌تاوان ناساندنی شه‌ڕی ناوخۆ و شه‌ڕی دژ به لایه‌نه كوردستانییه‌كان.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
هه‌ردوولا پابه‌ندبوونی خۆیان به ڕه‌وایی شێوه‌كانی ڕاده‌ربڕینی مه‌ده‌نییانه‌و ئازادی ڕۆژنامه‌وانی دوپات ده‌كه‌نه‌وه و ڕێوشوێنه‌كانی خۆپیشاندان و مانگرتن به به‌شێكی خه‌باتی دیموكراتی و پیشه‌یی جه‌ماوه‌ری ده‌زانن، جه‌خت له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و شارستانیانه و دوور له توندوتیژی ده‌كه‌نه‌وه.
به‌شی سێیه‌م
مافی سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆم
مادده‌ی یانزه:
1- هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مافی چاره‌ی خۆنوسین و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی مافی گه‌لی كوردستانه، پێویسته ئاماده‌كاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ بكرێت به ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمیشه‌وه. ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكی نیشتیمانییه و له‌به‌ر ڕۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان له په‌ڕله‌مانی كوردستان یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
2- هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
به‌شی چواره‌م
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری
مادده‌ی دوانزه:
1- هه‌ردوولا پابه‌ندن به پێویستی سه‌ربه‌خۆكردنی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادوه‌ره‌كان له‌ڕووی وه‌زیفی و دارایی و كارگێڕییه‌وه و زیاتر كاراكردنی ده‌زگای داواكاری گشتی و كۆتایی هێنانی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری دادگاكان و پێویستی هه‌مواركردنی هه‌ردوو یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و داواكاری گشتی و سه‌رجه‌م یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌دا.
2 – هه‌ردوولا پشتگیری له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كه‌ن بۆ دامه‌زراندنی دادگای باڵای هه‌رێم به سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌كانه‌وه.
به‌شی پێنجه‌م
په‌یوه‌ندیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ
مادده‌ی سیانزه:
هه‌ردوولا كۆكن له سه‌ر پێویستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ له رێی دیالۆگه‌وه , له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانمان.
مادده‌ی چوارده:
هه‌ردوولا پابه‌ندبونی خۆیان به گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و خانه‌قین و شه‌نگال و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی تر بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سنوری كوردستان به ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تی ده‌زانن.
به‌شی شه‌شه‌م
فراكسیۆنه‌كان و تیمه‌كانی حكومه‌ت
مادده‌ی پانزه:
1- هه‌ردوولا پابه‌ندن به دروستكردنی ئیئتیلافێك بۆ فراكسیۆنه‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به مه‌به‌ستی هاوهه‌ڵوێستی سیاسی و یاسای , ئه‌م ئیئتیلافه‌ش كراوه ده‌بێت بۆ به‌شداری فراكسیۆنه‌كانی دیكه به پێی پرۆتۆكۆڵی تایبه‌ت .
2- ئه‌م رێككه‌وتنه رێگه به هه‌ردوولا ده‌دات, به لیستێكی هاوبه‌ش به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا بكه‌ن .
3- ئه‌م رێككه‌وتنه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی تیمه‌كانی هه‌ردوولا له حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ته خۆجێییه‌كان ده‌ستبه‌ر ده‌كات .
به‌شی حه‌وته‌م
پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ
مادده‌ی شانزه:
سه‌باره‌ت به هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان , هه‌دولا كۆكن له سه‌ر به دامه‌زراوه‌یكردن و به پیشه‌یكردنیان هه‌مواركردنی یاسای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان یان ده‌ركدنی یاسای دیكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته .
به‌شی هه‌شته‌م
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه
مادده‌ی حه‌ڤده:
هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر به دامه‌زراوه‌یكردنی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێم له سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی و به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی و رێكخستنی به یاسا .
مادده‌ی هه‌ژده
هه‌ردوولا كۆكن له‌سه ئه‌وه‌ی:
1- گه‌لی كوردستان ستراتیجێتی كوردستانی هه‌بێت به جۆرێك نه‌بێته به‌شێك له‌شه‌رو ململانێی تائیفی له هه‌ردوو ئاستی عیراق و ناوچه‌كه.
2- له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش، پشتگیریی خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان له په‌رچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكاندا
به‌شی نۆیه‌م
كه‌رته‌كانی ئابوری نه‌وت
مادده‌ی نۆزده:
سه‌باره‌ت به كه‌رته‌كانی ئابوری نه‌وت هه‌ردولا كۆكن له‌سه‌ر:
1- نه‌وت و گاز و كانزاكان و سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی داهات موڵكی گشتین. گه‌ران و دۆزینه‌وه و ده‌رهێنان و به‌كارهێنان و به‌رێوه‌بردن و مامه‌ڵه‌كردن پێیانه‌وه و داهاته‌كانیان به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دامه‌زراوه‌یی ده‌بێت، له رێگه‌ی دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانه‌وه به جۆرێك كه‌مافی نه‌وه‌كانی ئێستا و داهاتوو ده‌سته‌به‌ربكات.
2- خۆده‌ربازكردن له تاك سه‌رچاوه‌یی داهات و په‌ره‌دان به كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی،گه‌شتوگوزار،بازرگانی،و...هتد.
3- ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسای پێویست و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قۆرغكاری و كێبركێی ناڕه‌وای سه‌رجه‌م بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی.
به‌شی ده‌یه‌م
ڕاگه‌یاندن
مادده‌ی بیست:
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی هه‌ردوولا به‌گیانی ته‌باییه‌وه هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆ پابه‌ندبوون له‌م ڕێككه‌وتنه.
به‌شی یانزه‌یه‌م
حوكمه كۆتاییه‌كان
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
لایه‌نه‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، مافی ڕێككه‌وتن یان په‌یمانبه‌ستنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نی سیاسی دیكه‌دا، به‌مه‌رجێك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ڕێكه‌وتن و هاوپه‌یمانییه پێچه‌وانه و ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ هیچكام له مادده و بڕگه‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتنه.
مادده‌ی بیست و دوو:
ئه‌م ڕێككه‌وتنه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و چه‌سپاندنی پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسییه و هه‌ر لایه‌نێكی دیكه به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بۆی هه‌یه بێته ناو ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌وه.
مادده‌ی بیست و سێ:
پاش واژوكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه، هه‌ردوولا ده‌توانن پرۆتۆكۆل و پاشكۆی بۆ زیاد بكه‌ن. ئه‌و پرۆتۆكۆڵ و پاشكۆیانه پاش واژوكردنیان، به‌به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌ژمێردرێن.
مادده‌ی بیست و چوار:
سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش بۆ هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه له چه‌ند ئه‌ندامێكی هه‌ردوو لا پێكدێت و ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه به‌رپرسیارێتی ڕێكخستنی پرۆتۆكۆڵ و پاشكۆكان ده‌گرێته ئه‌ستۆ و له‌كاتی پێویستدا لیژنه‌ی كاتی تایبه‌تمه‌ند دروست ده‌كات.
مادده‌ی بیست و پێنج:
1- ئه‌م ڕێكه‌وتنه پاش واژوكردن و گۆڕینه‌وه‌ی دۆكیۆمێنته واژوكراوه‌كانی، كاری پێده‌كرێت.
2- ده‌قی ته‌واوی ڕێكه‌وتنه‌كه له میدیاكاندا بڵاوده‌كرێته‌وه‌و ڕایگشتی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین كۆسره رسول علی
سلێمانی
17/5/2016
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27 -
خانمی یەکەمی عیراق چوار ئۆتۆمبیلی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵانی سلێمانی
07:00 PM - 2024-03-26
ئەمانەش ببینە
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27