لاهور شێخ جەنگی:چاوەڕوانی مژدەو گۆڕانكاریی گەورەبن
کوردستان 11:00 PM - 2015-10-11لماوەی 24 سەعاتدا 120 تۆن چەك و تەقەمەنی دەگاتە رۆژئاوای كوردستان
لاهور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت: پاش گفتوگۆیەكی چڕ و پڕ لەگەڵ لایەنە دیپلۆماسی و تایبەتمەندەكانی ئەمریكا, خۆشبەختانە شانازی ئەوەمان پێبڕاوە كە بتوانین ببینە هۆكار بۆ دابینكردنی پشتیوانیی بەردەوام بۆ هێزە شەڕڤانەكان لە رۆژئاواو دەتوانم پێتان رابگەیەنم كە, بڕیارە یەكەم كاروانی ئەم هاوكارییە راستەوخۆیەی ئەمریكا زیاتر لە 120 تۆن چەك و تەقەمەنی و كەرەستەی پێویست, لەماوەی كەمتر لە 24 سەعاتدا بگاتە دەست خوشك و برا خەباتگێڕەكانمان لەناوچە كوردستانییەكانی سوریا.
لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری\زانیاری هەرێم لەپەیامێكیدا بەناونیشانی (خوشك و برایانی خۆشەویست, چاوەڕوانی مژدەو بەهیوای گۆڕانكاریی گەورەبن) كە لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە دەڵێت: دوو ساڵ لەمەوبەرو هەر لەم رۆژانەی مانگی ئۆكتۆبەردا, پاش پەیوەندی و گفتوگۆیەكی درێژخایەن لەگەڵ لایەنە سەربازی و سیاسی و تایبەتمەندەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا, توانیمان بۆ یەكەمجار لەمێژووی خەباتی كوردستانی رۆژئاوادا, دەیان تۆن چەك و تەقەمەنی بۆ شەڕڤانانی رۆژئاوا دابین بكەین، لەوكاتەدا كە چەكدارانی داعش دەیانویست كۆبانی داگیرو خەڵكەكەی شەهید بكەن یان بەكەنیزی بیانگرن, بەو هاوكاریانەی دۆستانمان و خۆڕاگریی خوشك و برا شەڕڤانەكانمان توانرا كە باڵانسی هێز لە رۆژئاوا لە بەرژەوەندی كورد بگۆڕدرێت.
ئەوەشی نوسیوە: ئێستاش كە كێبڕكێی جیهانی و ناوچەیی بۆ گۆڕین و جیاكردنەوەی ناوچەكانی دەسەڵات و نفوز لە دەوروبەرمان پێی ناوەتە قۆناغێكی خێراو پڕ لە ئاڵۆزی و مەترسی و دەرفەت, دوبارە و پاش گفتوگۆیەكی چڕ و پڕ لەگەڵ لایەنە دیپلۆماسی و تایبەتمەندەكانی ئەمریكا, خۆشبەختانە شانازی ئەوەمان پێبڕاوە كە بتوانین ببینە هۆكار بۆ دابینكردنی پشتیوانیی بەردەوام بۆ هێزە شەڕڤانەكان لە رۆژئاواو دەتوانم پێتان رابگەیەنم كە, بڕیارە یەكەم كاروانی ئەم هاوكارییە راستەوخۆیەی ئەمەریكا, زیاتر لە 120 تۆن چەك و تەقەمەنی و كەرەستەی پێویست, لەماوەی كەمتر لە 24 سەعاتدا بگاتە دەست خوشك و برا خەباتگێڕەكانمان لەناوچە كوردستانییەكانی سوریادا.
راشیگەیاندوە: ئەم هەواڵە, مژدەیەكە بۆ ئازادیخوازو دڵسۆزانی دۆزی رەوای گەلەكەمان لە هەر كوێیەك بن و گۆڕانكارییەكی گەورەشە كە لە داهاتوی ململانێ و پێكدادانی هێزو زلهێزەكاندا زەمانەتی مانەوەو بەهێزبونی پێگەی كورد و كوردستان دەكات، بۆ ئەوەش كە هەرێمی كوردستان لەم بارودۆخە ئاڵۆزەدا, ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییە باڵاكانی خەڵك و سیستمەكەی پاڕێزراو بێت, سەرباری سەرەخۆشی لە كەسوكار و بنەماڵەی شەهیدانی رۆژانی رابردوو, داواكارم لەلاو و گەنجانی وڵاتەكەم هیوای خۆیان لەدەستنەدەن و هەوڵبدەن كە دەنگ و داواكانیان لە كەناڵی مەدەنی و یاسایی و رێكخراوەوە بگەیەنن. چونكە چارەنوسی خۆپیشاندانە جەماوەرییەكانی وڵاتانی دەوروبەرمان, ئەوەیان نیشانداوین كە توندوتیژی, ئارامی دروست ناكات و هیچ هێز و لایەنێكیش ناتوانێت خواستی رەوای خەڵكەكەی لەبەرچاو نەگرێت. داهاتوو بۆ ئێوەیە.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25