مامه‌ڕیشه خۆی ده‌یگێڕێته‌وه
ی.ن.ک 01:53 PM - 2015-01-24كه‌م ژیاوه‌و كه‌ڵ ژیاوه
هێزم له‌باهه‌ڵگۆزیوه
ئه‌سپم تیشكی خۆره‌تاوه
هه‌ركه‌سێ باو ئاگر زینكا
كه‌م ژیاوه‌و كه‌ڵ ژیاوه
رۆژی (١٧)ی مانگی (٥)ی (١٩٨٢)ه، شوێن: گوندی حه‌مكی گه‌رمیانه. مامه ریشه‌و یانزه پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و هاوسه‌نگه‌ری، دوای دوو شه‌ڕی شگۆڕشگێڕانه، بۆ پشودان، كه‌مێك حه‌سانه‌وه، چاولێك ده‌نێن و سه‌رخه‌وێك ده‌شكێنن..
سه‌عات (4:30)ی به‌ره‌به‌یانه، هه‌مان رۆژی هه‌ر گونده جوان و قاره‌مانه‌كه‌ی گه‌رمیانه.. هه‌موان تفه‌نگ له‌ژێر سه‌رو له‌باوه‌شدا، چاویان لێكناوه، پێشمه‌رگه‌یه‌ك، هه‌رچه‌ند شه‌كه‌ت و ماندووه، له‌گۆشه‌یه‌كدا دوور ده‌ڕوانێ، ئێشگ له‌هاوسه‌نگه‌رو هه‌ڤاڵانی ده‌گرێ.. هێنده‌نابا، به‌پڕوتاو، خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ریشه و رایده‌چڵه‌كێنێ..
ڕیشه، كه هێنده نییه، چاوی گه‌رم كردووه، (هه‌ڤاڵ چی بووه؟) پێشمه‌رگه‌ی ئێشكگر، ده‌ست له‌سه‌ر په‌له‌پیتكه (ریشه چوارده‌ورمان گیراوه!)..
یه‌ك و دوو، پێش مه‌رگه‌كانی كه‌رتی چواری جه‌باری، هاوسه‌نگه‌ره‌كانی ریشه، عه‌له‌ڕه‌ش و هه‌ڤاڵه‌كانی، هه‌ریه‌ك گۆشه‌یه‌ك ده‌گرن..
مامه‌ڕیشه، وه‌ده‌رده‌كه‌وێ، بۆ ناو دێ، بۆ رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، دوور ده‌ڕوانێ، بڕیار ده‌دات: (ده‌ورمان گیراوه، ئێمه ساحێب بیر‌و باوه‌ڕین. ساحێب یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانین. هه‌موو كاتێك ئاماده‌ین له‌پێناوی ئه‌و خاكه‌و له‌پێناوی ئه‌و میلله‌ته‌و له‌پێناوی ئه‌و شه‌عبه، خۆمان به‌شه‌هیدكردن بده‌ین وه‌كو ره‌فیقه‌كانمان).. عه‌له‌ڕه‌ش و پێش مه‌رگه هاوسه‌نگه‌رو هه‌ڤاڵه‌كانی كه‌رتی چواری جه‌باری، له‌سه‌عات (4:32) وه‌ڵامی ریشه‌یان دایه‌وه، وه‌ڵامێك، تا سه‌عات (7)ی ئێواره‌ی خایاند، یه‌كه‌م شه‌ڕی ناودێ-یان ئاوا تۆماركرد..
مامه ریشه، له‌توژه‌ڵه، بۆ ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، بۆخۆی ئاوا ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ:
جیهازیان بۆ هه‌لیكۆپته‌ر كرد، دوو هه‌لیكۆپته‌ر سامتی و پێنج هه‌لیكۆپته‌ری بارهه‌ڵگیر هاتن. مجموعه‌یه‌كی جاشی تر‌و قوه خاسه‌یان هێنا. له‌ده‌ورو پشتی دێیه‌كه دایننان. كه‌س له‌دێیه‌كه‌یا نه‌ما، خۆم ئیزنی دێكه‌مدا، وتم (بڕۆن با ئێوه زه‌ره‌ر نه‌كه‌ن).
به‌جاسووس بیته‌قێنن...
مجموعی دێكه نۆ ماڵ بوو، هه‌ر له‌سه‌عات چوار‌و نیوی به‌یانيوه، هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومانی كرد، هه‌تا سه‌عات هه‌شت و نیو چوار هه‌لیكۆپته‌ری حربی و پێنج هه‌لیكۆپته‌ری بارهه‌ڵگیر بۆردومانی كرد، منیش ئاگاداری پێشمه‌رگه‌كانم كرده‌وه، ئێمه شه‌و بوو گه‌ڕابوینه‌وه، فیشه‌كمان كه‌م پێ مابوو، دوو شه‌ڕمان كردبوو. فیشه‌كێكی وامان له‌و ناوچه‌یه به‌خۆمان نه‌بوو، كه ئه‌و فیشه‌كانه‌ی هی خۆمان بوو به‌قه‌دی خۆمانه‌وه‌بوو، ئاگاداری پیشمه‌رگه‌كانم كرده‌وه، وتم (ده‌ستان به‌فیشه‌كه‌وه بێ، یه‌ك یه‌ك فیشه‌ك بته‌قێنن، به‌جاسووس بیته‌قێنن. هه‌ر فیشه‌كێك ئیمكانه‌تتان ببێ دوو جاش و دوو خۆفرۆشی پێ بكوژن، دڵتان له‌وه‌وه نه‌بێ، كه ئێمه پێشمه‌رگه‌ین ده‌ورمان گیراوه، ئێمه ساحێب بیر‌و باوه‌ڕین، ساحێب یه‌كیتیی نیشتمانیی كوردستانین، هه‌موو كاتێك هه‌موو كاتێك ئاماده‌ین له‌پێناوی ئه‌و خاكه‌و له‌پێناوی ئه‌و میلله‌ته‌و له‌پێناوی ئه‌و شه‌عبه خۆمان به‌شه‌هیدكردن بده‌ین وه‌كو ره‌فیقه‌كانمان).
برا پێشمه‌رگه‌كانیش جوابیان دامه‌وه، وتیان (مامه ریشه، ئێمه هیچ لامان گرنگ نیه، ئێمه له‌و شه‌هیدانه زیاتر نیمان)، وتم (كاریكی وا ده‌كه‌ین له‌م دێیه كه با خه‌ڵكی بینوسێته‌وه‌و، تاریخ بینوسێته‌وه‌و، له‌مێژووا بیگه‌رێننه‌وه‌و بڵێن كه كارێكی وایان كردووه كه نه‌كراوه‌و نه‌وتراوه).
خانگه‌كانیان یه‌ك یه‌ك كون ده‌كرد به قازمه
ئیتر هه‌لیكۆپته‌ر بۆ ماوه‌ی چوار سه‌عاتێك به‌ساروخ و به‌ئاربیجی و به‌هه‌موو شتێك به‌كاریان هێنا، له‌دێكه‌یا تێزابیان كرده سه‌ر خانگاكان، ئاگریان پێوه ده‌نا، هه‌لێكۆپته‌ر بۆ ماوه‌ی چوار سه‌عات له‌دێكه‌یدا، هه‌لیكۆپته‌ره‌كان گه‌ڕانه‌وه، جاش و عه‌سكه‌ریه‌و جاشی شه‌عبی هجومی كرد بۆ دێكه، جگه له‌وه كه لێماندان مه‌جموعه‌یه‌كی چاكمان لێ كوشتن، هه‌میسان گه‌ڕانه دواوه، ئیسفاده‌ی نه‌بوو. جیهازیان بۆ هه‌لیكۆپته‌ره‌كان كرده‌وه، به‌ساروخی مووه‌جه‌ه له‌دێكه‌ی ده‌دا. ئه‌و خانگانه‌ی كه مابوو هه‌موی روخاند به‌ساروخ و به‌ئاربیجی، كه جاشی خۆفرۆش كه (عاسی ره‌ئووف) كه تۆپاندمان له‌و شه‌ڕه‌دا، كه ساروخ له‌دێكه‌دا بوو له‌باڵه‌خانه‌كه‌ی دابوو، چوار لاوی قاره‌مانمان شه‌هید ببوو، یه‌كسه‌ر تاویدا بۆ سه‌ر چوار لاوه قاره‌مانه‌كه. منیش و دوو پێشمه‌رگه‌ی تر، سێ پیشمه‌رگه‌ی ترمان مابووینه‌وه له‌و شه‌ڕه‌دا، شه‌ڕ بكه‌ین. كه ده‌ستی كردێ مه‌یت یه‌كێ له‌برا پیشمه‌رگه‌كان، رایكێشا ده‌ستكاته گیرفانه‌كه‌یا، نه‌یزانی له‌دواوه لێماندا. ئه‌وه‌مان كۆشت له‌وێیانه. دوانتر هاتنه سه‌ر و ئه‌و دووانه‌كه‌ی ترمانیش كوشت. ناچاربوون هه‌میسان به‌ره‌و مۆڵگاكانیان رایانكرده‌وه، گه‌ڕانه دواوه. هه‌میسان هه‌لیكۆپته‌ره‌كان دووباره هجومیان هێنایه‌وه سه‌رمان و لێیانداین. ئێمه نه‌مانهێشت مه‌یتی پێشمه‌رگه‌كانمان چنگی ئه‌وان بكه‌وێت. دوو پیشمه‌رگه‌مان قاره‌مان شه‌هید ببوون دوو پێشمه‌رگه‌مان برینداربوون، دوو پیشمه‌رگه‌مان خانگ روخا بوو به‌سه‌ریان و له‌بن خانگه‌كه مابووه، ئه‌و دوو برینداره‌ی مابوونه‌وه له بن ته‌مه‌ڵ خانگه‌كه، دوو پیشمه‌رگه‌م دانابو بن ته‌مه‌ڵی خانگه‌كانیان یه‌ك یه‌ك كون ده‌كرد به قازمه. ئه‌و دوو برینداره‌ی كه داماننابوون، ئه‌چویمان خشته سوتاوه‌كانمان ئه‌هاورد له لایان دامانئه‌نا، ئه‌مانخسته بان یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئاگر و خۆڵه كه به‌ر ئه‌بووه به‌سه‌ریاندا كه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌سووتێن.
سه‌رپۆشێكی ئافره‌تمدا به‌سه‌رما، تفه‌نگه‌كه‌م كرده شانم
گه‌ییه سه‌عات (12)، جاش و خۆفرۆشه‌كان بۆ ئیسراحه‌تكردن گه‌ڕانه دواوه، برینداره‌كانمان زۆر زۆر تونییان بوو هاواریان ده‌كرد ئه‌یانوت (ئاومان بگه‌یێننێ، ئێمه له توینا خنكاین)، منیش ناچار مام، ناچار بووم له‌وه فكرێكم كرده‌وه وتم (من با كه خه‌ڵك پێم ئه‌ڵێ كابرایه‌كی ئاوهایه، به‌ش به‌حاڵی خۆم پێشمه‌رگه‌كانم ئاگادار كرده‌وه) وتم (ئه‌مه جلێكی ئافره‌ته له‌ژووره‌كه‌یا، هه‌ڵسام جلێكی ئافره‌تم كرده به‌رم، سه‌رپۆشێكی ئافره‌تمدا به‌سه‌رما، تفه‌نگه‌كه‌م كرده شانم، چووم سه‌تڵێكی ئاوم هێنا بۆ پێشه‌مه‌رگه‌كان له چه‌مه‌كا. جاشه‌كان رووانییان و سه‌یرێكیان كردم و له‌ناو خۆیاندا كه‌وتنه قسه‌كردن. دووان وتیان، له به‌یانیه‌وه شه‌ڕه له‌دێ یا چۆن ئافره‌تێك له‌م دێیه‌یا ماوه‌ته‌وه، هیچ قسه‌یان له‌گه‌ڵم نه‌كرد، منیش هیچ سه‌یرم نه‌كردنێ كه سه‌تڵه ئاوه‌كه‌م برد، سه‌روچاوی برینداره‌كانم پێ شۆردو ئاوم داوه برینداره‌كان و ئاومدا ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له‌گه‌ڵم دابوون و شه‌ڕیان ده‌كرد به تایبه‌تی ماینه‌وه).
ئیتر پیشَمه‌رگه‌كان زۆر زۆر وره‌یان به‌رز بوو دیسان چوومه‌وه ناو پێشمه‌رگه‌كان، ئاگادارم كردنه‌وه وتم (ئێمه نهێنییه‌كه‌ی دوێنێ شه‌ومان ئه‌وه‌یه).
خانگ و حه‌وشه‌ی بۆ كونه‌كردین
(25) خانگمان كون كردبوو به‌ناویه‌كا، سێ حه‌وشه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌بوو، سێ پێشمه‌رگه‌ش مابووینه‌وه له‌و (12) پێشمه‌رگه كه شه‌ڕ بكه‌ین. چوارمان شه‌هید ببوو، دوانمان بریندار بوو، دووانمان خانگ ڕووخابوو به‌سه‌ریاندا، یه‌كێكیشمان دانابوو كه خانگ و حه‌وشه‌ی بۆ كونه‌كردین، به‌ناویا گه‌ڕاین. گه‌ییه سه‌عات (10:30) ئامر ڕه‌تڵێك كه ناوی (غانم محمد خڵف) بوو، بۆ مجاده‌له‌یان وتیان چۆن ئه‌مه مجموعه پێشمه‌رگه‌یه‌كی كه‌م ماونه‌ته‌وه له‌م دێیه‌یا كه هه‌موو سوتاوون و خانگ نه‌ماوه، بۆ ناچن مه‌یته‌كانیان و جه‌نازه‌كانیان بێنن. ئاگاداربووین، خۆمان گوێمان له‌قسه‌كانیان بوو له‌ناو خانگه‌كه‌وه خۆیان له‌ناو خۆیانا، ئیتر جاشه‌كان له(4:40) ده‌قیقه له‌دێكه ده‌رچوون و مجموعه‌یه‌كی باشمان لێ كوشتن، ته‌قریبه‌ن (7) جاشمان لێ كوشتن، قوه خاسه‌كان ڕژیانه ئاوایی... (هلهوله للبعپ السامد... هلهوله للبعپ سامد)... كۆڵان به‌كۆڵان له‌ناو مه‌نتیقه‌كان و به‌ناو كۆڵانه‌كاندا ده‌سوڕانه‌وه (سلموا نفسكم.. سلموا نفسكم).
ئه‌م قسه پڕوپوچانه‌یانه ده‌كرد به‌رانبه‌ر به‌پێشمه‌رگه‌كان، (3) پێشمه‌رگه مابوونه‌وه، ئه‌و حه‌وشه‌ی كه خۆم تیای بووم (7) قوه خاسه‌و ئه‌و ئامر ڕه‌تڵه‌كه (غانم محمد خلف) هاته ژووره‌كه‌مه‌وه، منیش ناچاربووم هه‌ر حه‌وتم له‌ژووره‌كه‌یا كوشتن و مه‌یته‌كانم ڕ‌اكێشا ژووره‌كه‌وه، قه‌ناسه‌یه‌ك و پێنج كڵاشنكۆف و ئاڕبیجییه‌كم لێ گرتن، تسلیم پێشمه‌رگه‌كانم كرد. پێم ووتن (مه‌جموعه‌یه‌كی زۆر فیشك و چه‌كی زۆرمان گرتووه، وه‌رن فیشه‌ك و تفاقی خۆتان هه‌ڵبگرن و به‌كاری بهێنن). ئیتر ئه‌و چه‌ك و فیشه‌كه‌ی به‌وان بوو گرتمان و ته‌وزیعی سه‌ر برا پێشمه‌رگه‌كانمان كرد. ئیتر پێشمه‌رگه‌كانیش زیاتر وره‌یان به‌رزبۆوه.. زیاتر به‌بیرو باوه‌ڕه‌وه، به‌بیروباوه‌ڕی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه شه‌ڕیان ده‌كرد. ئیتر جاشه خۆفرۆشه‌كان و قوه خاسه‌كانمان له‌دێیه‌كه‌وه ده‌ركرد. دیسان هه‌لیكۆپته‌ره‌كان هاتنه‌وه سه‌رمان.
شتێكیان پێیه به‌كاریان نه‌هێناوه هه‌تا ئێستاكه
گه‌ییه سه‌عات (2:30)و هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومانی كردین، به‌ساروخ و به‌ئاڕبی جی و به‌هه‌موو شتێك به‌كاری هێنان تێزابی كرده سه‌رمان، قومبه‌له‌یه‌كی غازیان ته‌قاند به‌ناوماندا، بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك هیچمان نه‌بینی. كارێكی وای به‌سه‌ردا هێناین كه كاتێ هاتینه‌وه ئه‌و مه‌جموعه بریندار‌و شتانه‌یان له‌دێكه ده‌رهێنابوو، دوور خستبوه، بردبویان. هجومێ تریان هێنایه سه‌رمان، گه‌ییه سه‌عات (4:30)، كه چووینه ده‌ره‌وه بۆ ناو دێكه، ده‌رچووینه ده‌ره‌وه، له‌ناو دێكا بووین و مه‌جموعه‌یه ترمان له‌كۆڵانه‌كان لێ كوشتن و مه‌جموعه‌یه تر جاشمان كوشت و ئیتر ناچاربوون له‌دێكه هه‌ڵاتن و ڕایان‌كرد. كه له دێكه ڕاومان نان، له‌دێكه ده‌رمان كردن، جیهازیان بۆ هه‌لیكۆپته‌ره‌كان كرد، ووتیان ئێوه (مه‌شغوڵیان بكه‌ن هه‌تا ئێمه له دێكه‌وه ده‌ره‌چین)، ئاڕبیجیمان پێوه ده‌نێن (شتێكیان پێیه به‌كاریان نه‌هێناوه هه‌تا ئێستاكه) نه‌یان ده‌زانی ئه‌و ئاڕبی جییه‌ی كه گرتوومانه، ئه‌ماننا به‌هه‌لیكۆپته‌ره‌كانه‌وه كه ئه‌و ڕه‌شاش قه‌ناسه‌یه‌ی گرتبومان، كه ئه‌و فیشه‌كانه‌ی گرتبوومان، كه نه‌یانده‌زانی چه‌كی خۆیانه، به‌رانبه‌ر خۆیان به‌كاری ده‌هێنین و ناچاربوون له‌دێكه ده‌رچوون و ڕایان‌كرد. بۆ ئاگاداری شه‌ڕه‌كه، گونده‌كانی ناوچه‌ی جه‌باری رادیۆیان كردبووه كه هه‌لیكۆپته‌ره‌كه جیهازی ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئامر لیواكه‌یاندا ئه‌یووت (من ناتوانم نزیك دێكه بكه‌ومه‌وه چونكه چه‌كێكیان پێیه ناتوانم به‌رانبه‌ری بگرم). نه‌یده‌زانی كه ئه‌و چه‌كه چه‌كی خۆیانه. گه‌ییه سه‌عات (6:30)ی ئێواره. له‌دێكه ڕاوماننان و هه‌تا نزیكی دێی (پیوزه‌ڵ).
هه‌ر هه‌موو سریه‌كه‌یان به‌رد باران كردبوو
كه گه‌ڕاینه‌وه مه‌جموعه‌یه‌كی گولله هاوه‌ن و مه‌جموعه‌یه‌كی فیشه‌ك و مه‌جموعه‌یه‌كی مه‌خزه‌ن و مه‌جموعه‌یه‌كی كه‌ره‌سه‌و تفاق و شتمان لێگرتن. هاتن به‌پیرمانه‌وه تفاق و شتیشیان بۆ هێناین. كه چووبونه‌وه ناوچه‌كانی گه‌رمیان و كه‌ركوك و مه‌نتیقه‌ی خاڵه بازیانی و بان جه‌باری، كه چووبونه‌وه له‌كه‌ركوك بۆ ئاگاداری قوتابیانی كه‌ركوك هه‌ر هه‌موو سریه‌كه‌یان به‌رد باران كردبوو به‌سه‌ریاندا، وتبویان عه‌یب ناكه‌ن ئه‌مه له‌به‌یانێوه ئه‌مه ڕژێمه‌كه‌ی به‌عس بوو، له‌به‌یانی زووه‌وه هه‌تاوه‌كی ئێواره چوار پێشمه‌رگه‌ی بۆنه‌گیرا؟ چوارپێشمه‌رگه‌ی بۆهین نه‌كرا؟ نه‌شیدیان به‌سه‌ریان وتبوو، وه ئێمه‌ش سوپاسیان ده‌كه‌ین. مه‌یته‌كانی خۆمان و چه‌كاكانی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌گه‌ڵماندا شه‌هید بووبوون، نه‌مان هێشت به‌هیچ جۆرێك چنگ ڕژێم بكه‌ون و ته‌عه‌دایان لێ بكه‌ن و مه‌یته‌كانمان هێنا. به‌ده‌ستی خۆم مه‌یته‌كانم له‌ناوچه‌كان ناشت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری هاتینه‌وه. مه‌یته‌كانمان هێنا. دوو سێ مه‌یتیان له‌ناو گه‌نما لێ جێمابوو بۆ دوو سێ ڕۆژ دوای ئه‌و كه عه‌شایر بینیبویانه‌وه و هاتبوونه سه‌ر مه‌یت قوه خاێه‌كانیان برد.
قوه خاسه‌یه‌كم گرتبوو به‌ده‌ستی خۆم به‌دیل، بۆ نموونه دێ به‌دێ ده‌مگێڕا . له‌به‌رئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌م بزانێ و باوه‌ڕمان پێ بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه بچێته مێشكیانه‌وه كه ئێمه ئه‌م پێشمه‌رگانه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه بتوانێ چوارده سه‌عات و نیو به‌رامبه‌ر ڕژێمی به‌عس شه‌ڕبكات كه دێ به‌دێ. ئه‌و قوه خاسه‌یه‌ش ناوی (مه‌حمود محه‌مه‌د جه‌بار) بوو كه خه‌ڵكی به‌غداد بوو، گرتبوومان به‌دیل و ده‌مگێڕا.
PUKmedia ئاماده‌كردنی/ یادگار سه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28