riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: یه‌كێتییه‌كه‌ی مام و شه‌ھیدانمان پاراست

کوردستان 06:08 PM - 2021-07-31

بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێشوازی له‌ مامۆستا عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر دوایین پێشھاته‌ سیاسی، ئابووری و ئه‌منییه‌كانی ھه‌رێم و عێراق كرا و هه‌ردوولا بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی ھه‌ڵبژاردنی داھاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خسته‌ڕوو.

ھه‌ردوولا به‌گرنگییه‌وه‌ جه‌ختیان له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانییان كرده‌وه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی لێكنزیكردنه‌وه‌ی زیاتر و ھه‌ماھه‌نگی و كاری ھاوبه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. ھاوڕابوون كه‌ ئه‌م قۆناغه‌ واده‌خوازێت ماڵی كورد رێكبخرێته‌وه‌ و دوای ھه‌ڵبژاردنه‌كانیش زه‌مینه‌ی له‌بار بڕه‌خسێنرێت بۆ كاری پێكه‌وه‌یی تاوه‌كو ھه‌موو لایه‌نه‌كانی كورد له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی له‌به‌غدا پێكه‌وه‌ یه‌ك په‌یامی كوردستانی بگه‌یه‌ننه‌ عێراق و داكۆكی له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان بكرێت.

ھه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌وردی باس له‌ سیاسه‌تی نوێی یه‌كێتی كرا و بافڵ تاڵه‌بانی وه‌فدی میوانی ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه‌كان به‌رچاوڕوونكرد و رایگه‌یاند، رێڕه‌وی حزبیی یه‌كێتی له‌سه‌ر شاڕێیه‌كی ته‌ندروستی رێكخراوه‌ییه‌ و درێژه‌ به‌ ھه‌مان سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌درێت و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان بونیاد ده‌نێنه‌وه‌. به‌ گیانی لێبورده‌ییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ھه‌مووان پێكه‌وه‌ درێژه‌ به‌خه‌بات ده‌ده‌ین له‌پێناو كوردستانێكی به‌ھێزتر و دابینكردنی ژیانێكی شایسته‌ بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی و رزگاربوون بووه‌ له‌ ده‌سته‌گه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی. به‌م ھه‌نگاوانه‌ش یه‌كێتییه‌كه‌ی مام و  شه‌ھیدان و تێكۆشه‌رانمان له‌ ھه‌ڵدێر پاراست.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket