riklam

وه‌زیری رۆشنبیری: 17 هه‌زار پارچه‌ شوێنه‌وار گه‌ڕێنرایه‌وه‌ عیراق

شوێنەوار‌‌ 11:28 AM - 2021-07-30
.

.

وه‌زیری رۆشنبیری عیراق رایگه‌یاندوه‌، گه‌ڕاینه‌وه‌ له‌ واشنتۆن و له‌گه‌ڵ خۆشمان 17 ھه‌زار شوێنه‌واری مێژووی وڵاته‌كه‌مان گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌ له‌ مێژووی وڵاته‌كه‌مان.

حه‌سه‌ن نازم وه‌زیری ڕۆشنبیری عیراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، وه‌فدی عیراق له‌ ئه‌مریكا  17 ھه‌زار پارچه‌ شوێنه‌واری شارستانیه‌تی عیراقی له‌گه‌ڵ خۆیدا گه‌ڕانده‌وه‌ عیراق.

وتیشی:  له‌ ناویاندا (لوح مسماري اثري) ھه‌یه‌ كه‌ مێژووكه‌ی بۆ 3500 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و به‌شێكه‌ له‌ (مه‌لحه‌مه‌ی گلگامش) و له‌ ساڵانی ڕابردوو دزراوه‌و له‌ بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا ساغكراوه‌ته‌وه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

21.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket