سەعدی پیرە:یەکێتی پابەندی دەستورە
ی.ن.ک 03:02 PM - 2021-07-29.
ئەمڕۆ پێنچ شەممە ٢٩/٧/٢٠٢١ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری هەولێر، پێشوازیکرد لە (میلانی سمارت) كونسوڵی گشتی بەریتانیا بە وەكالەت لە ھەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکی نێوان ھەردوولادا، دوایین پێشھات و بارودۆخی سیاسی و سەربازی عیراق و کوردستان و ناوچەکە گفتووگۆی لەبارەوە کرا.
سەعدی ئەحمەد پیرە، باری سەرنج و گوشەنیگا و تێروانینەکانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی سەبارەت بە دۆخی گشتی سیاسی عیراق و کوردستان و ناوچەکەی بۆ وەفدی میوان خستەروو، رایگەیاند: یەكێتی لەگەل سەقامگیری سیاسی و ئەمنی ناوچەکەیە بەگشتی و عیراق بەتایبەتی، ھاوکات لەگەڵ سەروەری یاسا و پەیرەوکردنی خاڵ و بەند و بڕگەکانی دەستووری ھەمیشەیی عیراقدایە کە تاکە سەرچاوە و بنەما و مەرجەعی یاسایی رێکخستنی کاروباری ووڵاتە، داواشی کرد کە شانشینی بەریتانیا بە رۆل و پێگە گرنگەکەی خۆی لە سەر ئاستی نێودەڵەتی و ئیقلیمی بخایە گەر بۆ زیاتر لەیەکتر نزیککردنەوەی لایەنەکان و چارەسەری کێشە و گرفتە سیاسیەکان.
خاتوو (میلانی سمارت)كونسوڵی گشتی بەریتانیا بە وەكالەت لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند : حکومەتی بەریتانیا لەگەڵ سەقامگیری سیاسی و ئارامی ناوچەکەیە، ھاوکات خوازیاری ئەوەیە سەرجەم کێشە و گرفتەکان لە رێگەی گفتووگۆی ئاشتیانە و رێزگرتن لە ڕا و بۆچوونی یەکتر کە یەکانگیر بێت لەگەڵ بەرژەوەندیە باڵاکان و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی، ووتیشی: ئامادەی ھەموو ھەماھەنگی و ھاوکاریەکن بۆ سەرخستنی ھەر ھەوڵێک کە ببێتە ھەوێنی چارەسەری کێشەکان.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی ههولێر گهنجێك دهكوژێت و بنهماڵهكهی داوای روونكردنهوه دهكهن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24