riklam

پێنجوێن.. وشکەساڵی زیان لەبەرهەمی جوتیاران دەدات

ریپۆرتاژ‌ 05:02 PM - 2021-07-28
.

.

بەهۆی نەبارینی بارانی پێویست لەئەمساڵدا جوتیارانی قەزای پێنجوێن زیان بەر بەرهەمەکانیان دەکەوێت زۆرێک لەبەرهەمەکانیان کە چاندویانە فەوتاوە.

محەمەد عومەر جوتیار بۆ PUKmedia وتی: بەهۆی ئەوەی ئەم ساڵ ڕێژەیەکی کەم باران باری، بووە هۆی ئەوەی بەرهەمی ئەمساڵمان زۆری بفەوتێت لەناو بچێت، ئەوەشی بەرهەم هاتووە بەرهەمێکی باش نییە و کەم تامە.

وتیشی: هیچ کاتێک هێندەی ئەمساڵ زیان بەر بەرهەمەکەمان نەکەوتووەو وشکبون و زەردبون یەکێکە لەو نەخۆشییە باوانەی کە لەزۆرێک بەرهەمی میوە و بەتایبەت شوتی و کاڵەک بەدی دەکرێت و لەئەمساڵدا زیانی بە بەرهەمەکانمان داوە .

زیاتر وتیشی: بەهۆی هاوردەی بەرهەمی دەرەوە بەرهەمی ئێمە ساغ نابێتەوە لەبازاڕدا، هیوادارم حکومەت لەکاتی بەرهەمی ناوخۆ پێگەشتنی هاوکارمان بێت پشتگیرمان بکات، بەرهەمی دەرەوە ڕابگرێت .

وتیشی: شوتیم کردووە، بەڵام شوتیەکەم بەهۆی نەخۆشی فەوتان هیچ بەرهەمی نەبوو بۆ ئەمساڵ .

فواد مەحمود  لێپسراوی بەشی پلاندانانی کشتوکاڵی پێنجوێن بە PUKmedia ی ڕاگەیاند:- بەهۆی کەمی بارانی پێویست لەئەم ساڵ زۆرێک لە جوتیارانی قەزاکەمان بووەتە هۆی فەوتانی بەرەهەمەکانیان.  

وتیشی: هیچ پلانێکمان بۆ بەرنگابوونەوەی کەم ئاوی دا نەناوە تا ئێستا.

ئاماژەی بەوەشکرد : هەندێک نەخۆشی لەئەمساڵدا بووە هۆی لەناوچوونی بەرهەمی جوتیاران ، کە بووە هۆی زیانی بەر بەرهەمی جوتیاران زیاتر شووتی گرتەوە  ئەمساڵ ، وای لەشووتیکە دەکرد پێش پێگەشتنی شەق ببات . نەخۆشی ڕەقەش زۆر زیاتر بوو ئەمساڵ ، بەهۆی نەبارینی بارانی پێویست .

ئاماژەی بەوەشکرد: زیاتر بۆ دووهۆکار دەگەڕێتەوە بەرهەمی جوتیاران باش نەبوو، یەکەم کەش وهەواکەی وای لێ کرد لەئەمساڵدا بەڕۆژەکەی گەرم بێت و گەرمای بەهێز شەوەکەی سارد بێت، هۆکاری دیکەی تر ئەوە بوو بەکارهێنانی دەرمان لەلایەن جوتیاران نەشارازی لیێان بەکارهێنانیان.

ئەوەشی خستەڕوو: قەزای پێنجوێن زەوییەکەی لەدوو بەش پێک هاتووە بەراو ، دێم بەڵام دێمی زیاترە قەزاکەو 392 جوتیار زیاتری تێدایە ٫کە سەرقاڵی کشتوکاڵن لەئێستادا.

قەزای پێنجوێن یەکێکە لەو قەزایانەی بەهۆی زۆری کانیاو کارێز وای کردووە جوتیاران سودی لی ببنیین بەرهەمی وەک شوتی خەیارو تەماتە ، کولەک زۆری میوە و سەوزەی دیکە بڕونرێت ، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کەمی باران جوتیاران سودیان لەبەرهەمی ئەمساڵ نەبینی زۆری بەرهەمەکانیان لەناوچوون فەوتان  بەهۆی وشک بوونی کانیاو کاریزەکان .

بەرهەمی میوە و سەوزە قەزاکە دەنێرین بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان ، خواروی عیراق ، وە بوەتە هۆی دابین کردنی هەلی کار بۆ هەزاران   گەنج لەشارەکانی دیکەوە دێنە ناو قەزاکە بۆ دابین کردنی بژێوی خۆیان و خێزانیان .  قەزاکە ساڵانە بە چەندین تۆن میوە و سەوز دەنیرن بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و خوارووی عیراق.

PUKmedia محەمەد عەبدولرەحمان_شارەزوور

photo_2021-07-28_16-42-29.jpg

photo_2021-07-28_16-42-30.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket