بۆ یه‌كێتی بژین هه‌موو، كوردین هه‌موو
ی.ن.ک 10:11 AM - 2021-07-27.
ئه‌و یه‌كێتییه بن كه بۆ كورد و كوردستان به‌كه‌ڵكه، بۆ كوردایه‌تی و دیموكراتی و حزبایه‌تی ره‌سه‌ن به‌كه‌ڵك و كارا و كاریگه‌ره.
یه‌كێتی حزبایه‌تی ره‌سه‌ن و نوێباو و رێباز رۆشن و ره‌وا بن.
بۆ یه‌كێتی بژین هه‌موو، كوردبن هه‌موو، دوای رێباز و رێگا و دروشم و به‌رنامه و سیاسه‌تی یه‌كێتی بكه‌ون.
هه‌ڤاڵی شه‌خسپه‌رستی مه‌بن. هه‌ڤاڵی رێی مافی چاره‌نووس، رێی ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی بن.
هه‌ڤاڵی بێ غه‌لوغه‌شی كوردایه‌تی و یه‌كێتییه‌كی عه‌یار بیست و چوار بن.
هه‌ڤاڵی سۆشیال دیموكرات و هه‌ڤاڵی شانه و كه‌رت و كۆمیته و مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌بی یه‌كێتی بن، هه‌ڤاڵی لاكۆڵانی تاریك و نوته‌ك و هه‌ڤاڵی كۆڵانی بنبه‌ست مه‌بن كه بۆنی شه‌خسزه‌ده‌یی و ڕه‌نگی كه‌س په‌رستی و به‌رامه‌ی پۆلپۆلیستی و عه‌وام فریوی گرتووه.
ئه‌ی هه‌ڤاڵی یه‌كێتی تۆ كه ئه‌م حزبه پان و به‌رینه‌ی مه‌یدانی خه‌باتی كوردایه‌تیت هه‌یه. بۆ دوای هه‌ڵپه‌ی پێچ و په‌نا و هه‌ڵلای په‌یجی درۆزنانه و میلیشیای ئه‌لكترۆنی ناوی خوازراو و تایتڵی شێواو كه‌وتووی؟
تۆ هه‌ڤاڵی یه‌كێتی و هه‌ڤاڵی مام جه‌لال به، هه‌ڤاڵی كوردایه‌تی و كورده‌واری و دیموكراتی به كه تا سه‌ر و بۆ هه‌مووان و به هه‌مووان سه‌رئه‌كه‌وێت.
چیت داوه له فه‌لاكه‌ت و هه‌لاكه‌ت و له‌رێ لادانی دوور له حزبایه‌تی و دور له هه‌ڤاڵبه‌ندی؟
یه‌كێتی ڕاسته‌قینه به، ده‌روێشی حه‌قیقه‌تی یه‌كێتی به، كۆیله‌ی پۆلپۆلیستی مه‌به، ئه‌ندامی سۆشیال دیموكرات به، نه‌ك ئه‌ندامی سۆشیال میدیای قیل و قالی كۆمه‌ڵگه‌ی گریمانه‌یی.
ئه‌ندامی سوپای ئه‌لكترۆنی ره‌سمی و ره‌سه‌ن و ره‌وا و روونی یه‌كێتی به، نه‌ك ئه‌ندامی سپۆنسه‌ركراوی میلیشیای ئه‌لكترۆنی ته‌شهیر و سوكایه‌تی و په‌لاماردان!
ئه‌ی هه‌ڤاڵی یه‌كێتی! تۆ پشتیوانی هه‌ڤاڵه‌كه‌ی خۆت به، له‌گه‌ڵَ هه‌ڤاڵی خۆتا خه‌بات و كۆشش بكه، نه‌ك ته‌شهیری پێ بكه‌یت و ملی بشكێنی چونكه ئه‌ویش هه‌ر یه‌كێتییه و هه‌ر ده‌یه‌وێ یه‌كێتی بێت. تۆ هه‌ڤاڵانی خۆت به دۆست و یار و هاورێی خۆت بزانه، نه‌ك له په‌یج و په‌ناو و په‌سێوی خوازراودا سوكایه‌تی پێ بكه‌یت و كۆمێنتی نه‌شیاوی له‌سه‌ر بنووسی و موزایه‌ده‌ی به‌د عه‌مه‌لی به‌سه‌ردا بكه‌یت؟ ئاخر تۆ به‌و هه‌ڤاڵه و به كۆی هه‌ڤاڵانیشت، یه‌كێتی و یه‌ك سه‌نگه‌ری.
ئه‌ی هه‌ڤاڵی یه‌كێتی، پابه‌ندی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی به، به‌گوێی ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتی بكه كه ده‌ڵێ: كه‌سمان لێ زیاد نییه و له‌سه‌ر كه‌س په‌كمان نه‌كه‌وتووه، ئه‌ندامی ماڵه گه‌وره‌كه به نه‌ك ئه‌ندامی بازنه‌ی چه‌واشه‌كاری، له خۆ رازی بوون و له خه‌ڵك ته‌وه‌لا بوون بیت.
به‌گوێی مامی یه‌كێتی بكه كه ده‌یگوت مه‌دحی شه‌هیدان بكه‌ن و به شانوباڵی نه‌مرانی رێی مافی چاره‌نووسدا هه‌ڵبده‌ن، نه‌ك به كوڵاوی و به برژاوی مه‌دح و سه‌نای ئه‌م و ئه‌و بكه‌ن و دیارده‌ی ناپه‌سه‌ندی پڵنگی كاغه‌زی ره‌واج پێ بده‌یت! به‌گوێی مام بكه‌ن كه ده‌یگوت ((سه‌روه‌ریمان، مانه‌وه‌مان، گه‌شه‌كردنمان، به‌نده به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه.))
گوێ له راسپارده‌ی مام بگرن كه ده‌یگوت (( ئه‌وه به‌رهه‌می خه‌باتی خۆتان و خوێنی شه‌هیده‌كانتانه كه مام جه‌لال ئه‌و پێگه‌یه‌ی هه‌یه له دونیادا))
هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی، سه‌رجه‌می هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی، یه‌كێتی وه‌ك بیلبیله‌ی چاوتان بپارێزن و یه‌كێتی ناو یه‌كێتی بگه‌شێننه‌وه.
ئێوه مرواری زیخ و چه‌وی كانی روونی یه‌كێتین، سه‌ره‌نجام هه‌ر یه‌كێتی و هه‌ر نیشتمان و هه‌ر كوردستان ده‌مێننه‌وه، هه‌ر مافی چاره‌نووس ڕاستییه تا سه‌ر و ئه‌به‌دی و نه‌مره‌كه‌یه.
PUKmedia / كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
01:13 PM - 2024-03-19 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە شوان کەریم کابان
12:45 PM - 2024-03-19 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
03:19 PM - 2024-03-18
ئەمانەش ببینە
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
10:59 AM - 2024-03-19
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
11:06 PM - 2024-03-18
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
زۆرترین خوێنراو
-
دادگای فیدراڵی تەئکید لەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەکاتەوە
عیراق 11:58 AM - 2024-03-19 -
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
کوردستان 10:59 AM - 2024-03-19 -
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
کوردستان 03:19 PM - 2024-03-18 -
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
کوردستان 12:58 PM - 2024-03-18