riklam

عیراق.. له‌ 24 سه‌عاتدا 65 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

عیراق 04:25 PM - 2021-07-24
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌‌‌‌ۆ 24-7-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 7 هه‌زارو 653 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 8 هه‌زارو یه‌ك توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 65 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 1543 هه‌زارو 501 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 1402 هه‌زارو 537 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 90.9%، هه‌روه‌ها 18 هه‌زارو 232 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia

45458754554.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket