riklam

تەندروستی سلێمانی: كۆرۆنای دێلتا بە خێرایی بڵاودەبێتەوە

کوردستان 12:44 PM - 2021-07-24
.

.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كۆرۆنای گۆڕاوی دێلتا ترسناكە و بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و نیشانەكانیشی جیاوازن، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان بەزووترین كات ڤاكسین وەربگرن.

ئەمڕۆ 24-7-2021، دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەزانیدا رایگەیاند: كۆرۆنای گۆڕاوی دێلتا ترسناكە و بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەوجۆرە گۆڕاوەی كۆرۆنا بكەن چونكە نیشانەكانی جیاوازن،  ئازاری گەدە و هەڵامەت نیشانەی سەرەكین بۆ كۆرۆنای نوێ.

وتیشی: بەشێكی زۆری ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ڤاكسینیان بەكارنەهێناوە بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین بەزووترین كات ڤاكسین وەربگرن.

راشیگەیاند: ئامارەكانی ئێستای كۆرۆنا مەترسیدارن و نابێت هاووڵاتیان دوو دڵبن لە بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا چونكە، كاریگەرییە باشەكانی ڤاكسینەكە زۆرن و هیچ جیاوازییەك لە نێوان جۆرەكانی ڤاكسیندا نییە ئەوانەشی بەكاریانهێناوە پارێزراوترینن.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتیشی: ئەوكەسانەی تووشی ڤایرۆسی گۆڕاوی دێلتا دەبن سكچونێكی زۆریان لەگەڵدا دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو: كاریگەری هاتنی گەشتیار لەسەر بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژانی داهاتوودا دەردەكەوێت.

راشیگەیاند: ئەوكەسانەی دەچن ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن دەبێت ئەنجامی پشكنینی پی سی ئاڕیان پێبێت چونكە، ئەگەر كەسێك هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابێت و ڤاكسین وەربگرێت ژیانی دەكەوێتە مەترسییەوە.  

وتیشی: داواش لە هاووڵاتیان دەكەین زیاتر پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەكانبن و نابێت بەبێ سەردانكردنی پزیشكی پسپۆڕ چارەسەر وەربگرن.

لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە....

PUKmedia تایبەت

فۆتۆ.. شاد ئیبراهیم

photo_2021-07-24_12-56-40.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket