riklam

گومرگی هەرێم رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

کوردستان 12:19 PM - 2021-07-24
.

.

بەرێوەبەرایەتی گومرگی هەرێم لەبارەی هەواڵی رادەستنەکردنی داهاتی گومرگی هەرێم بە بەغدا رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت لەسەردانی وەفدی هاوبەشی چاودێری دارایی هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیارییەکان خراونەتە بەردەم تیمەکە.

دەقی ڕوونكردنەوەیەك لە بەرێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستانەوە.............

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك كە هەرێمی كوردستان داهاتی گومركی رادەستی حكومەتی عێراق نەكردووە، بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك ئاگادار بكەینەوە كە لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی كەوتۆتە سەر حكومەتی هەرێمی بەرامبەر بەغدا، حكومەتی هەرێم لەسەردانی وەفدی هاوبەشی چاودێری دارایی  هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستۆتە بەردەمی تیمەكە و بە پێی ئەو داتایانە حكومەتی ناوەند لە بودجەی هەرێمی كوردستان  بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت.

ئەم ڕێكارە بە پێی ماددەی 11ی  لە  یاسای بودجەی ساڵی 2021 جێبەجێ دەكرێت واتا لێبڕینی داهاتی نەوتی و نا نەوتی  راستەوخۆ لە وەازرەتی دارایی عێراقەوە دەبێت و  ئەم پرۆسەیە لە مانگی 1ی 2021ەوە جێبەجێ دەكرێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket