riklam

پزیشکێک کاریگەریەکانی ڤاکسین لەسەر توشبوانی کۆرۆنا دەخاتەروو

کوردستان 11:59 AM - 2021-07-24
.

.

سەرۆکی تیمی روبەروبونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی رایدەگەیەنێت پێویستە هەموو کەس ڤاکسینی کۆرۆنا بەکار بهێنێت تا هەتا لەئەگەری توشبون بە ڤایرۆسەکە جەستەی توانای بەرگرییەکی بەهێزی هەبێت و بەئاسانی ڤایرۆسەکە تێپەرێنێت.

دکتۆر هێرش حەیدەر سەرۆکی تیمی روبەروبونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: سەرنجتان ڕائەکێشم بۆ ئەم دوو وێنەیەی خوارەوە کە بە ڕوونی جیاوازی سیەکانی کەسێک کە ڤاکسینی وەرگرتبێت و کەسێک ڤاکسینەکەی وەرنەگرتبێت دەردەخات.

وتیشی: هەردووکیان ئەگەری توشبوونیان بە کۆرۆنا هەیە، بەڵام جیاوازیەکەی لەوەدایە ئەو کەسەی کە ڤاکسینەکەی وەرگرتووە ڕێژەکەی زۆر کەمترە و بە ئاسانی ڤایرۆسەکەی تێپەڕاندووە وەک لە وێنەکەدا دیارە، بەڵام ئەوەی کە ڤاکسینەکەی وەرنەگرتووە باری تەندروستی ناجێگیرەو لە نەخۆشخانەیە.

ئاماژە بەوەشدەکات، ڤاکسینی کۆرۆنا ئەگەر ڕێگریش نەکات لە توشبوونت بە کۆرۆنا، کە تا ڕادەیەکی باشیش ڕێگرە، بەڵام ڕێگرە لەوەی بەسەختی توش ببیت و سیەکانت وێران بکات.


PUKmedia تایبەت

220772535_324338459419820_3971446488939924055_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket