riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 08:45 AM - 2021-07-24
.

.

رووداوەكان:

1148: لویسی حەوتەم مەلیكی فەرەنسا ئابڵووقەی دیمەشقی دا لە میانی هەڵمەتی دووەمی خاچپەرستەكاندا.

1487: خەڵكی (لیوواردن) لە هۆڵەندە مانیانگرت بەهۆی قەدەغەكردنی بیرەی بیانیەوە.

1534: جاك كارتییە كەنەدای داگیركرد بە ناوی مەلیكی فەرنسەوە.

1567: ناچاركردنی شاژنی ئوسكوتلەندە ماری ستیوارت لە كاتی بەندكردنیدا لە قەڵای (گلیفن) كە دەستبەرداری عەرشی دەسەڵات ببێت بۆ كوڕەكەی كە تەمەنی یەك ساڵ بوو كە تاجی نرایە سەر بە ناوی جیمسی شەشەم.

1798: ئیمبراتۆری فەرەنسی ناپلۆن پۆناپارت لەگەڵ هێزە داگیركەرەكەیدا رۆشتە شاری قاهیرە.

1854: روسەكان سەركەوتن بەسەر توركەكاندا لە جەنگی (قارس)دا، كوردەكان یارمەتی روسەكانیاندا.

1854: محەمەد سەعید پاشا حوكمی میسری گرتە دەست لە دوای برازاكەی عەباس حیلمی كە لە 13 یۆلیۆ (تەمووز) تیرۆركرا.

1919: حیزبی توركیای لاو كۆدەتای كرد بەسەر خەلافەتی عوسمانیدا.

1920: روودانی شەڕی (مەیسەلون) لە نێوان سوریەكان و سوپای فەرەنسی، و سەرەتای ئینتیدابی فەرەنسی بۆ سەر سوریا.

1923: مۆركردنی پیەماننامەی (لۆزان) كە بارودۆخی ئەنازۆل و تراقیای خۆرهەڵات چارەسەركرا و ئەو مافانەشی هەڵوەشاندەوە كە بە پێی رێكەوتننامەی سیڤەر بە كورد درابوون.

1977: كۆتایی جەنگی چوار رۆژەی نێوان میسر و لیبیا.

1990: هێزەكانی عیراق گردبوونەوە لەسەر سنوورەكانی كوێت.

1993: جاڕدانی پێكهێنانی بەرەی كوردستانی باكوور لە نێوان (11) حزب و گروپی كوردی، لە شاری لۆزان.

1993: باڵێكی ناو پارتی زەحمەتكێشانی كوردستان بە ناوی (پەیڕەوی یەكگرتنەوە) چوونە ناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

1993: هێزەكانی ئیسرائیل لە بەرەی غەززە هێرشیان كردە سەر مزگەوتی (ئیسڵاح) و دەیان كوژرا و برینداری لێكەوتەوە.

2005: لانس ئارمسترۆنگ لە پێشبڕكێی پاسكیلی (تور دو فرانس) بۆ جاری حەوتەم یەكەم بوو.

2007: لیبیا شەش بەندكراوەكەی بەردا كە بە تۆمەتی مەسەلەی ئایدز حوكمی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو.

2012: سەرۆكی میسری (محەمەد مورسی) وەزیری جۆگە (هشام قەندیل)ی راسپارد كە حكومەتی نوێ‌ پێكبهێنێت.

2014: رووداوی شەمەندەفەری (سانتیاگۆ دی كومبوستیلا) كە بووە هۆی مردنی 70 كەس و برینداربوونی 143 كەس كە دادەنرێت بە خراپترین رووداوی ئیسپانیا.

2014: كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەی هێڵی ئاسمانی جەزائیری گەشتی 5017 لە بیابانی مالی لە كاتی گەشتی لە (بوركینیا فاسو) بۆ (جەزائیر).

2014: ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق (د. فوئاد مەعسوم)ی هەڵبژارد بۆ سەرۆك كۆماری عیراق.

 

لەدایكبوون:

1783: سیمۆن بۆلیفار، سەركردەی شۆڕشگێڕ و سایسەتمەداری فەنزویللی ژمارەیەك لە كۆمارەكانی ئەمریكای باشوور قەرزاری ئەون كە سەربەخۆییان وەرگرت لە ئیسپانیا.

1802: ئەلكسەندەر دۆما، رۆماننوسی فەرەنسی.

1857: هندریك بونتوبیدان، ئەدیبی دانیماركی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1917ز.

1886: جونیچیرۆ تانیزاكی، رۆماننوسی یابانی.

1897: ئەمیلیا ئیرهارت، ژنە فڕۆكەوانی ئەمریكی.

1907: ئیزیدور فینشتاین، رۆژنامەنوسی ئەمریكی.

1931: عبدالعزیز النمش، ئەكتەری كوێتی كە ناوبانگی دەركردبوو بە بینینی رۆڵی ئافرەت.

1947: سەروەت حەسەن، ژنی وەلی عەهدی پێشووی ئەردەن حەسەنی كوڕی تەلال.

1969: جینیفەر لوبیز، ژنە گۆرانیبێژ و ئەكتەری ئەمریكی.

1971: دینو باجیو، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.

1972: كایو هیرویوكی، زۆرانبازی سۆمۆی یابانی.

1977: مەهدی مەهدەوی كیا، یاریزانی تۆپی پێی ئێرانی.

1979: سەنا ئیبراهیم، ژنە ئەكتەری سعودی.

1981: سەمەر گلاو، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1981: منە شەلەبی، ژنە ئەكتەری میسری.

1983: دانییلی دی روسی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.

 

وەفات:

1115: ماتیلدی، كۆنتێسەی ئیتالی.

1862: مارتن فان بیورین، سەرۆكی هەشتەمی ویلایەتە یەكگرتووەكان.

1955: خالید بەگداش، ئەمینداری گشتی پارتی كۆمۆنیستی سوریا كە بە نەژاد كورد بوو.

1974: جیمس چادویك، زانای فیزیای ئینگلیزی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1935ز.

1977: گیوی موكریانی، رووناكبیری كورد و خاوەنی چاپخانەی كوردستان.

1981: عەلی مەردان، مامۆستای  مەقامات و هونەرمەندی بەناوبانگی كورد، لە شاری بەغداد.

1986: فریتس لیبمان، زانای كیمیای زیندەیی ئەڵمانی/ ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1953ز.

1990: نادیە السبع، ژنە ئەكتەری میسری.

1990: نادرە، ژنە گۆرانیبێژی میسری.

1991: ئیساك سنجەر، ئەدیبی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1978ز.

1992: گافرییل ئیلزاروف، نەشتەركاری ئێسكی روسی.

1993: م. عادل شویخ، زانا و نوسەری عیراق، لە رێگەی سلێمانی هەولێر بە كارەساتی ئۆتۆمبیل لە سوسێ گیانی لەدەستدا و‌ لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هیندی لە سلێمانی بە خاك سپێردرا.

1995: خالید بكداش، ئەمینداری گشتی حیزبی شیوعی سوریا.

1995: جیری لوردان، دانەری مۆزیك و گۆرانیبێژی بەریتانی.

2000: ئەحمەد شاملو، شاعیری كوردی ئێرانی.

2012: جون ئەتا میلس، سەرۆكی گانا.

 

جەژن و بۆنەكان:

جەژنی سیمون بۆلیڤار لە ئیكوادۆر.

رۆژی تیكیلای نیشتمانی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.

PUKmedia حسێن هەڵەبجەیی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket