riklam

رانیە..بەتۆمەتی دزی دوو کەس دەستگیرکران

کوردستان 09:25 PM - 2021-07-22
.

.

پۆلیسی رانیە بەتۆمەتی دزی و لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک دوو کەس دەستگیر دەکەن و دەست دەگرن بەسەر کەلوپەلەکانیانا.

موقەدەم شۆرش ئیسماعیل وتەبیژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین بە PUKmedia راگەیاند لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک هێزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین کە بەوتەی خۆی "لەماڵەکەیدا لەچوارقوڕنە 1100$ لێ دزراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بەدواداچون و  لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد و بە کەمتر لە 24 سەعات 2 کەس دەستگیرکران و پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بەتاوانەکەیان کە بەوتەی خۆیان "ئەوان چونەتە سەرماڵی سکاڵاکار و دزییان لێکردووە" 

هاوکات دەستیش گیراوە بەسەر 700$ و 38000 دیناری عیراقی و مۆبایلێکی جۆری (ئایفۆن)، تۆمەتباران کە بریتین لە ( ب.پ.ع ) لەدایک بووی ساڵی 2003 وە (ع.ک.ع)  لەدایک بووی (2001) لە ئێستادا بە ماددەی 444 لە یاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیرکراون و لێکۆڵێنەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

PUKmedia محەمەد رەسوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket