35 فیلم لە یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" نمایشدەکرێن

35 فیلم لە یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" نمایشدەکرێن


22/7/2021 17:51:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە وڵاتی ڕووسیا 35 فیلمی کوردیی لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی ئەم ڕووداوە سینەماییە لە سینەما "ئۆکتۆبەر" نمایش دەکرێن.

یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" MKFF بە بەرپرسیاریی خاتوو "گولیزەر گەردەن زەری" Gulizer Gerdenzeri کاتژمێر 8ی دوێشەو چوارشەمە 21ی جوولای 2021 بە نمایشی فیلمی سینەمایی "کچانی خۆر" لە دەرهێنانی "ئێڤا هۆسۆن" Eva Husson فیلمسازی فەڕەنسی لە هۆڵی ژمارە 11ی ناوەندی سینەمایی "ئۆکتۆبەر" لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بە فەرمی دەستی پێکرد و بە نمایشی 34 فیلمی کوردیی دیکە تاکوو ڕۆژی یەکشەمە 25ی جوولای 2021 درێژەی دەبێت.

ناوی 10 فیلمی سینەمایی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" Moscow بریتین لە: "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Ston لە دەرهێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" لە ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان، "پەنابەری بچووک" The Little Refugee لە دەرهێنانی "بەتین قوبادی" لە ئێران و تورکیا، "کچانی خۆر" Girls of the Sun لە دەرهێنانی "ئێڤا هۆسۆن" لە فەڕەنسا، بەلژیکا، گورجستان و سویسڕا، "سەربازی" Military لە دەرهێنانی "سۆلین یووسف" لە ئەڵمانیا، قەتەر و هەرێمی کوردستان، "پێش بەفر بارین" BEFORE SNOWFALL لە دەرهێنانی "هیشام زەمان" لە ئەڵمانیا، قەتەر و هەرێمی کوردستان، "یەم مۆمێک، دوو مۆمێک" ONE CANDLE، TWO CANDLES لە دەرهێنانی "جانۆ ڕۆژبەیانی" لە عێراق، "زاگڕۆس" ZAGROS لە دەرهێنانی "سەهیم عومەر خەلیفە" لە بەلژیکا، "پەڕەسلێرکە" THE SWALLOW لە دەرهێنانی "مانۆ خەلیل" لە سویسڕا، "نزات لێبێ نێوان دوو ڕووبار" CURSE OF MESOPOTAMIA لە دەرهێنانی

"لۆواند عومەر" لە عێراق و ئەردەن و هەروەها "پاڵەوانی سەدە" THE HERO OF CENTURY لە دەرهێنانی "جوان بامەڕنی" لە عێراق.

هەروەها ناوی 5 بەڵگەفیلمی بڵیندی ئەم ڕووداوە سینەماییەش بریتین لە: "دیالۆگ" DIALOGUE لە دەرهێنانی "سەلیم ییڵدیز" Selim Yildiz لە تورکیا، "نامەیک بۆ باوکم" A LETTER TO MY DAD لە دەرهێنانی "ئیبڕاهیم سلێمان" لە هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان، "دیسانەوە  داهێنان بۆ چەرخ بکرێت، بە شێوازیی کوردیی" RE-INVENTOR OF THE WHEEL، KURDISH STYLE لە دەرهێنانی "تاتیانا کیسێلیڤا" Tatyana Kiseleva و "ولادیمیر وۆڵف" Vladimir Wolf لە ڕووسیا، "ئێوە چی دەڵێن" YOU NAME IT لە دەرهێنانی "حەسەن دەمیرتاش" لە ئەمەریکا و تورکیا و هەروەها "بەهەشتی من" MY PARADISE لە دەرهێنانی "ئەکڕەم هیدۆ" لە ئەڵمانیا.

هەروەها ناوی 16 کورتە فیلمی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"ش بریتین لە: "دوایین ماڵی دنیا" THE WORLD'S LAST HOUSE لە دەرهێنانی "ئەمیر غوڵامی"، "لکە" THE STAIN لە دەرهێنانی "شۆڕش وەکیلی"، "دابەزە" GET OFF لە دەرهێنانی "تەیموور قادری"، "هاوینی قووەکان" THE SUMMER OF THE SWANS لە دەرهێنانی "مریەم سەمەدی" و هەروەها "درگا" PORTAL لە دەرهێنانی "ئەیووب شێخ ئەحمەدی" لە ئێران، "بێدەنگ" SILENCE لە دەرهێنانی "ڕێزان یێشیلباش" Rezan Yesilbas لە تورکیا، "نابرادەری" DISTANT لە دەرهێنانی "لەیلا توپراک" لە سووریا، "ئارین" ARÎN لە دەرهێنانی "مزگێن موژدە ئەرسلان" لە بەریتانیا، "مرواری" TROUSERS لە دەرهێنانی "تەحسین ئۆزمەن" لە تورکیا، "تامی کەروێشک" TASTE OF RABBIT لە دەرهێنانی "کاردۆ مەنسوور" لە ڕووسیا و نۆڕوێژ، "ئاکۆڕن" ACORN لە دەرهێنانی "نەزمی قارەمان" لە تورکیا، "وەسییەت نامە" TESTAMENT لە دەرهێنانی "کامیڕان بێتاسی" لە هەرێمی کوردستان، "ڕێد ڕیدێل" RED RIDDLE لە دەرهێنانی "ئاسۆ مەهدی جەودەت" لە هەرێمی کوردستان، "پشیلەی من" MY CAT لە دەرهێنانی "عیماد میهمەندی" لە عێراق، "هیوا" HOPE لە دەرهێنانی "محەمەد شێخۆ" لە سووریا، فەڕەنسا و قەتەر و "باریی قورس" THE HEAVY BURDEN لە دەرهێنانی "ئیلماز ئۆزدیل" لە تورکیا.

ناوی 4 کورتە فیلمی دیکۆمێنتاریی ئەم ڕووداوە سینەماییە بریتین لە: "هەنگاوێک بۆ ڕۆیشتن" A STEP TO GO لە دەرهێنانی "ڕێبوار محەمەدپوور" لە ئێران، "دیاب" DYAB لە دەرهێنانی "مازن م. شێرەبیانی" لە عێراق، "گەڕانەوە بۆ هەژاریی" RETURN TO POVERTY لە دەرهێنانی "ئۆمای ئیسیک" Umay Isik لە تورکیا و هەروەها "دەست لێدان" TOUCH لە دەرهێنانی "وارمان سەعید" لە عێراق.

PUKmedia مه‌نسوور جیهانی 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • لەسلێمانی بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی و عومەر سەید عەلی كۆبوونەوەی باڵای یەكێتیی و گۆڕان بەڕێوەچوو

  • image04
  • تێكۆشەری دێرین حاجی ئیبراھیم شاڵی كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • بافڵ تاڵه‌بانی پێشوازی له‌ هه‌ركی جه‌وهه‌رئاغای كوڕی سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی هه‌ركی ده‌كات

  • image04
  • قوباد تاڵەبانی:كاری پێكەوەیی یەكێتی و گۆڕان دوا سپاردەو ئامانجی مام جەلال و كاكە نەوە بوو

  • image04
  • هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا ده‌ستیپێكرد

  • image04
  • ٢٢/٧/١٩٧٩ لە بەندیخانەی موسڵ شەهید مەلا عەلی لە سێدارە درا

  • image04
  • ده‌وڵه‌مه‌نترین پیاوی سه‌رزه‌وی گه‌شتێك بۆ بۆشایی ئاسمان ده‌كات

  • image04
  • نزیكه‌ی 180 كه‌س له‌جیهاندا به‌هۆی لافاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا


                                           

ئەڵمانیا.. كچە كوردێك خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا


كچە كوردێكی پەنەباری ئەڵمانیا بە ناوی رۆدی عەلی خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی شاری مونستەرە.

لەپای هەوڵ ...


  شیکارییەک بۆ پەیوەندییەکان و دەستپێک و سەرهەڵدان و ئاکامەکانی
   ئه‌ڵمانیا مه‌دالیای ئازایه‌تی ده‌به‌خشێته‌ كوردێك
                                           

شاده‌ عه‌لی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر كۆده‌كاته‌وه‌


شادان عه‌لی ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ شاده‌ عه‌لی دانیشتووی شاری سلێمانیه‌، هه‌ر له‌و شاره‌دا قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه‌...


  ئیبراهیم ڕەوف: شیعر لای من ناسنامەیە
  گه‌لاوێژ سه‌قزی: به‌چه‌ندین زمانی جیاواز گۆرانیم وتووه‌
                                           

له‌باره‌ی هه‌ولێره‌وه‌ زیاتر بزانه‌

به‌كوردی ھه‌ولێره‌و به‌زمانی عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن ئه‌ربیل، ئه‌م شاره‌ شارێكی دێرینی كوردستانه‌، ئێستا ناوه‌ندی پارێزگای ھه‌...


  پێنجوێن.. وشکەساڵی زیان لەبەرهەمی جوتیاران دەدات
  کچە شێوەکارێک: بەپۆرترێت هەستەکان لە روخساری مرۆڤ دەردەخەم


کاریکاتێر