riklam

عەلی حەمەساڵح: قاچاخچێتی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نەماوە

کوردستان 03:56 PM - 2021-07-22
.

.

 ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت کاری قاچاخچێتی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نەماوە، لە دەروازەی باشماخیش کەمیکردوە. 

سەبارەت بە کاری قاچاخچێتی لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان "عەلی حەمەساڵح" ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاندوە، لە ئێستادا رەوشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی باشە و قاچاخچێتی تێدا نەماوە، لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیش قاچاخچێتی کەمی کردووە.

راشیگەیاند، کاری قاچاخچێتی بەتەواوی رانەگیراوە، بەڵام بە رێژەیەک کەمیکردوە، چەند ھەفتەیەکی تر چاوەڕوان دەبن تا بەتەواوی ئەو کارە لە دەروازەکان کۆنترۆڵ دەکرێت و کۆتایی  پێدەھێنرێت.

PUKmedia کوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket