riklam

حاجیاوا.. گەنجێك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا

کوردستان 01:22 PM - 2021-07-22
.

.

ناحیەی حاجیاوا گەنجێكی تەمەن 25 ساڵ بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا كە لەسەر مۆلیدەی گەڕەكەكەیان كاری كردووە. 

موقدەم شۆرش ئیسماعیل وتەبیژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەك گەیەنرایە پزیشكی دادوەری رانیە بە ناوی (هـ، ئـ، قـ) كە لە دایكبووی ساڵی 1996 پیشە كاسب و لە ڕەگەزی نێرە و بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لە دەستداوە.

راشیگەیاند: دانیشتووی  گەڕەكی ماكۆكی ناحیەی حاجیاوای سەربەقەزای رانیەیە و بە وتەی كەس و كاری ناوبراو لە مۆلیدە ی گەڕەكی سەردەم كاری كردووە و بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لە دەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو: تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشكنینی توێكاری لە پزیشكی دادوەرای رانیە ڕادەستی كەسو كاری كرایەوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كرایەوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

PUKmedia محەمەد رەسوڵ-رانیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket