لەكاتی كۆبوونەوە لەسەر رووداوی پێكدادان سێ كەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان 01:12 PM - 2021-07-22.
بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لە هەولێر سێ كەس گیانیان لەدەستدا و 9 كەسیش برینداربوون، رووداوەكەش بەهۆی كۆبوونەوەی هاووڵاتیان بووە لەسەر رووداوێكی پێكدادان.
فازل حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند: سەعات 11 ی شەوی رابردوو 21-7-2021، لەسەر رێگەی سەرەكی هەولێر-مەخمور لەنزیك پیرداود بەهۆی پێچكردنەوەی لە ناكاوی ئوتومبێلێكی لانسەری تایبەت بە ئاڕاستەی گەڕانەوە بۆ هەولێر كە ئۆپڵێكی تایبەتی راكێشابوو، بوونە هۆی داخستنی رێگاكە و لەو كاتەشدا تاكسییەكی كرۆلا خۆی پێداكێشان، لەئەنجامیشدا شوفێری هەرسێ ئوتومبێل زامدار بوو.
راشیگەیاند: لە دوای رووداوەكە هاووڵاتیان لەسەر شەقام كۆبوونەوە بۆ بەهاناوەچوونی بریندارەكان و بۆ سەیركردنی رووداوەكە، لەوكاتەدا ئەڤیۆیەكی تایبەت لەگەڵ ئوتومبێلێكی تری نە ناسراو كەپێدەچێت زۆر خێرا بووبن خۆیان بەناو خەڵكەكەدا كرد و بەهۆیەوە 3 كەس گیانیان لەدەستدا و 9 كەسی دیكەش بریندار بوون.
بەمەش لە هەردوو رووداوەكەدا 3 كەس گیانیان لەدەستدا و 9 كەسی دیكە برینداربوون و 5 ئوتومبێل زیانی مادی هەمە جۆریان بەركەوت.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی ههولێر گهنجێك دهكوژێت و بنهماڵهكهی داوای روونكردنهوه دهكهن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23