riklam

پارەی رێگەدان بە داخڵبوونی ئوتومبێل بۆ خاكی ئێران كەمدەكرێتەوە

کوردستان 10:23 AM - 2021-07-22
.

.

بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی و ھەرێمی كوردستان ھۆكاری رێگە نەدان بە چوونی ئوتومبێلی ھاووڵاتیانی ھەرێم بۆ خاكی ئێران ئاشكرادەكات و دەشڵێت، لە ئێستادا پێدانی ڤیزای ئێران تەنھا بۆ حاڵەتی پێویستە.

لەوبارەیەوە عەبدوڵڵا ئاكرەیی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی و ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەھۆی رێككارەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێستادا پێدانی ڤیزای ئێران بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان تەنھا بۆ حاڵەتی پێویستە، بەڵام لە ھەرێمی كوردستان دەروازەكان بەڕووی ھاتوچۆی گەشتیارانی ئێراندا كراوەیە.

باسی لەوەشكرد: ھەركاتێك ھاتوچۆ ئاسایی بكرێتەوە چاوەڕوان دەكەن لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە بڕیاری ھەڵگرتنی ڤیزا بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان بدرێت.

لەبارەی رێگەنەدان بە بردنی ئوتومبێلی ھاووڵاتیانی ھەرێم بۆ خاكی ئێران وتی: پێشتر لە رێگەی كۆمپانیاوە مۆڵەتی داغڵبوونی ئوتومبێل بۆ خاكی ئێران بە ھاووڵاتیان دەدراو بڕی 250 دۆلاریان لێوەردەگیرا ئەوە پارەیەكی زۆرە و لە ئێستادا كار بۆ ئەوە دەكرێت پارەكە كەمبكرێتەوە بۆ 100 دۆلار.

PUKmedia كوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket