riklam

بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی سەرجەم ناسنامەکانی پێشووی دژە تیرۆر وەردەگیرێنەوەو ڕادەگیرێن

ی.ن.ک‌‌ 11:47 PM - 2021-07-21
.

.

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری لێپێچینەوەی ئەو كەسانەیدا كە بەنایاسایی ناسنامەی دژە تیرۆریان بۆكراوە، سەرجەم ناسنامەكانی پێشووی ئەو هێزەش وەردەگیرێتەوە و ڕادەگیرێت.

لە بڕیارێكی نوێدا بافڵ تاڵەبانی فەرمانی كردووە، سەرجەم ئەو ناسنامە ساختانەی لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەركراون هەڵبوەشێندرێنەوە و هەركەسێك بە یاسایی لەدەزگای دژەتیرۆر كارمەند نەبووبێت و سودمەند بووبێت لە زەوی و ئۆتۆمبێل و چەك، بۆ مەرامی شەخسی و یاساشكێنی ئیمتیازاتی پێدرابێت لێی وەربگیرێتەوە.

هەر بەپێی بڕیارەكە هەركەسێكیش پابەند نەبێت ڕوبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە بەبڕیاری چەند كەسێك زیاتر لە 12 هەزار ناسنامەی دژەتیرۆر بەنایاسایی دروستكراوە، كە بۆ مەرامی تایبەتی و چەندین كاری نایاسایی و یاساشكێنی بەكارھێنراون.

بڕیارەكەی هاوسەرۆكی یەكێتی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە ناسنامەی نوێ بە دیزاینێكی نوێ بۆ ھێزەكانی دژتیرۆر دروست دەكرێت و سەرجەم ئەو ناسنامانە پێشتر وەردەگیرێتەوە و ڕادەگیرێت.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket