riklam

چەند رێنماییەك لەتەندروستی سلێمانییەوە بۆ خۆپارێزی لەكۆرۆنای دەلتا

کوردستان 07:12 PM - 2021-07-21
.

.

رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا جۆری گۆڕاو (دەلتا) بەرێژەیەكی بەرچاو لە هەڵكشاندایەو بەراورد  بەچەند هەفتەی رابردوو ئامارەكان رۆژ بەڕۆژ روو لە زیادبوون دەكەن، بەپێی پێشبینیەكانی پزیشكان و نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی كۆرۆنا تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەداهاتوودا زیاتر بەرز دەبێتەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری سلێمانی دەكات پابەندبن بەڕێكارەكانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەكان لەسەرجەم شوێنە گشتییەكانی وەك بازاڕو مۆڵ و كافتریا و خواردنگەكان و سەیرانگاكاندا بكەن و هەوڵبدەن بەریەككەوتن كەم بكەنەوە و ئەم رێنماییانەش جێبەجێ بكەن...

1. بەكارهێنانی ڤاكسین كە لە ئێستادا هەموو جۆرەكانی بەردەستن.

2. بەكارهێنانی دەستكێش و بەستنی ماك.

3.خۆ بەدوورگرتن لەتوشبوان و ئەو هاووڵاتیانەی گومانی ئەوەیان لێ دەكرێت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.

4.گرنگیدان بە دەستشتن و پاك و خاوێنی و خواردنی خۆراكی تەندروست و جل و بەرگ.

5.مانەوە لە ماڵەوە و دووركەوتنەوە لە قەرەباڵغی

PUKmedia راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket