riklam

كۆرۆنای دەلتا نمایشی فیلمی بێنیشتمان دوادەخات

ئەدەب وهونەر 06:59 PM - 2021-07-21
.

.

بڵاوبوونەی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنای جۆری دێڵتا، نمایشی تایبەت و رێوڕەسمی فەڕشی سووریی فیلمی سینەمایی )بێنیشتمان( لە دەرهێنانی (توورج ئەسڵانی) لە سینەماكانی هەرێمی كوردستان و عیراق بۆ كاتێكی نادیار دواخست. 

بڕیاروابوو رێوڕەسمی دەستپێكردن و فەرشی سوورو هەروەها یەكەمین نمایشی فیلمی سینەمایی (بێنیشتمان) Landless لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماكاری كورد (توورج ئەسڵانی)، بەرهەمی كۆمپانیای سینەمایی (ماد مووڤی) MAAD Movie، بەرهەمی هاوبەشی ڕەز هەڵكەوت رەشید بەبۆنەی جەژنی قوربان بەئامادەبوونی ئەكەتە‌رەكان و هەندێك لەستافی سەرەكی ئەم فیلمە كوردییە سەعات ٧ی ئێوارەی یەكەمین رۆژی جەژن واتە رۆژی سێشەمە 20ی 7ی 2021 لە سیتی سینەما لەشاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری و هونەری هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت كە بەهۆی دەركردنی رێكاریی پەیوەست بەخۆپارێزی لە كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان و سەرتاسەری عیراق لەڕۆژانی جەژنی قوربان، رێوڕەسمی ئەم‌ بەرهەمە سینەماییەو بەرنامەی نمایشە گشتییەكانی بۆ كاتێكی نادیار دواكەوت.  

بەرنامەیەكی چڕوپڕو تۆكمە لەلایەن ستافی بڵاوكردنەوەی فیلمی سینەمایی (بێنیشتمان) لەوڵاتی عیراق دانرابوو، بڕیاروابوو نمایشی سەرتاسەری ئەم‌ بەرهەمە سینەماییە لەڕۆژی جەژنی قوربان لە سینەما جۆراوجۆرەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات و لە درێژەشدا لە سینەماكانی شارەكانی دیكەی وڵاتی عیراقیش پەخش بكرێت كە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، بە هۆی بڵاوبوونەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای جۆری دێڵتا، پێش نمایشی ئەم فیلمە كوردییەی گرت و هەر بەم هۆیەوەپەخشەكەی بۆ كاتێكی نادیار دواكەوت. كە لە داهاتوودا بەرنامەی نمایشە‌كەی بە ئاگاداریی هۆگرانی هونەری سینەما لە هەرێمی كوردستان و عیراق رادەگەیەنرێت.    

لە (بێنیشتمان)دا تێكەڵاوێك لەستافی پیشەگەڕ لەوڵاتانی ئێران، توركیا، سووریا، عیراق و هەرێمی كوردستان بەشدارن و كۆمەڵێك لە ئەكتەرە ناودارەكانی ئەم ناوچانە بەچوار زمانی كوردی، توركی، عەرەبی و فارسی لەگەڵ "هانی موجتەهیدی" گۆرانیبێژی ناوداری كوردی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا تیایدا رۆڵیان بینیوە، لەوانە: شوان عەتووف، جاهیت شاهین یاڵچین، بوڵەنت كاسێر، ڕێكێش شەهباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاكرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسك ڕەحیم زادە، هاكار عەبدولقادر محەمەد، تەها عەبدولكەرەم ئەبوبەكر، ڕواڵ ناڤگوندی، ئاسۆ ڕەفیق، هەورامان و چەندین ئەكتەری دیكە.

PUKmedia   

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket