riklam

ئەمساڵ هاووڵاتیان زیاتر قوربانی دەكەن

کوردستان 06:28 PM - 2021-07-21
.

.

بەشێك لە خاوەن ئاژەڵان و قەسابەكان دەڵێن لە چاو ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵ قوربانی زۆر زیاترەو خواستی هاووڵاتیانی لە سەرە، سەرەڕایی نەبوونی قەیرانی دارایی، بەڵام  هاووڵاتیان ئەمساڵ زیاتر قوربانی  ئەنجام ئەدەن.

عوسمان محەمەد قەسابە، بە PUKmediaی راگەیاند: پێشوازی خەڵك لەچاو ساڵانی پێشوو زۆر زیاترەو گەرم گوڕی هاووڵاتی بۆ قوربانی زۆر باشە، بەو پێیەی زیاتر لە 18 ساڵە قەسابم و ئاژەڵ سەردەبڕم بۆ خەڵك  بۆ قوربانی .

وتیشی:  كاریگەری ئاژەڵی وڵاتانی دەرەوە وەك سوریا و ئێران گاریگەری لەسەر ناخۆ هەبووە، بەڵام ئەو ئاژەڵانەی لەوڵاتانی ئێران و  سوریاو توركیاوە دێنە ناوخۆی هەرێمی كوردستان، زۆربەیان بەپڕۆتین و گەورە دەكرێن، لە كاتی سەر بڕین گۆشتەكەی بۆنی دێت، زۆریشیان نەخۆشن رێگەیان پێنادرێت بۆ سەربڕین و گۆشتەكەی شیاو نییە بۆ خواردن و قوربانی .

ئەوەشی خستەڕوو: ئاژەڵی بچووك بەران و مەڕ زیاتر خواستی لەسەرە بۆ قوربانی وەك لەئاژەڵ ی گەورە،چونكە ئاژەڵی بچووك هەرزانترەو بۆ هاووڵاتی كەمتر دەكەوێت.

ئەوەشی خستەڕوو: لەقەزای شارەزوور نرخی  سەر بڕینی ئاژەڵ زۆر هەرزانترە لە چاو شارەكانی تر، بەجۆرێك ئاژەڵی بچووك 10 هەزار  دینار وەردەگیرێت  بە جوانی پاك و بەش دەكرێت، ئاژەڵی گەروەش وەك مانگا  لە نێوان 50 بۆ 65 هەزارە بەپێی گەورەو قەڵەوی مانگاكە كەوتووە.

باسی لەوەشكرد كە بەرزبوونەی بەهای دۆلار كاریگەری كردووەتە سەر بازاڕ، ئاژەڵێك زیاتر لە 100 دۆلاری چوەتەسەر، ئەوەش بەهۆی گرانی پڕۆتین و نەبوونی باران لەئەمساڵدا نرخی عەلەف و خۆراكی ئاژەڵ زیادیكردووە.

حەمەخان سەعید قەساب كە پیشەی قەسابە بۆ PUKmedia باسی لەوەكرد پێشوازی خەڵك ئەمساڵ لەچاو ساڵانی رابردوو زۆر زیاترە، سەرەڕایی قەیرانی دارایی، وتی: بەپێی خواستی خەڵك بۆ قوربانی ئاژەڵ  سەری دەبڕین ، بەڵام زیاتر  بزن و مەڕو بەران  بازاڕی هەیە.

جەژنی قوربان دووەم جەژنی پیرۆزی ئیسلامە ماوەی چوار ڕۆژە، هاوڵاتیانی سونەتی قوربانی بەجێ دێنن كە سونەتێكی گەورەیە لە  ئاینی ئیسلامدا .

PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان - شارەزوور 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket