riklam

تا یەكەم رۆژی جەژن 70 هەزار گەشتیار هاتونەتە سلێمانی

ئابوری 05:38 PM - 2021-07-21
.

.

تا یەكەم رۆژی جەژن 70 هەزار گەشتیار روویان لەپارێزگای سلێمانی كردوە، گەشتوگوزاریش دەڵێت: لەو ماوەیەدا 14 ملیۆن دۆلار داهاتی گەشتیاری هەبووەو بۆ كۆتایی جەژنیش ژمارەكە زیاد دەكات.

داسیار محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و بەبازاڕكردن لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بە PUKmediaی راگەیاند: تەنها لەماوەی 5 رۆژی رابردوودا تا یەكەم رۆژی جەژنی قوربان 70 هەزار گەشتیار لەڕێی بازگەكان و دەروزاوەو فڕۆكەخانەوەو روویان لەپارێزگای سلێمانی كردوە كە85%یان گەشتیاری ناوەڕاست و باشوری عیراقن و بەشێوەی گروپ هاتون.

وتیشی: لەپێش جەژندا وەك بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی پلانێكی تۆكمەمان دانا بۆ پێشوازیكردن لەگەشتیاران، بەتایبەت لەهەردوو بازگەی تاسڵوجەو عەربەت و فڕۆكەخانەی سلێمانی، جگە لەوەش 5 لیژنەی جیاوازی گەشتوگوزاری سلێمانی لەئەركدان بۆ چاودێریكردنی هۆتێل و مۆتێل و ریستۆرانتەكان و نرخی شوێنە گەشتیارییەكان و خواردنگەكان و تائێستا هیچ كێشەیەك بۆ گەشتیاران دروستنەبووەو نرخەكانیش جێگیرن.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و بەبازاڕكردن لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی راشیگەیاند: بەپێی ئەو خەمڵاندنەی كردومانە بۆ ئەو 70 هەزار گەشتیارەی هاتوون، ئەگەر هەر گەشتیارێك تەنها 200 دۆلار خەرجبكات ئەوا تا یەكەم رۆژی جەژنی قوربان 14 ملیۆن دۆلار داهاتی گەشتیاری بووە كە ئەوەش داهاتێكی باشی ئابورییە بۆ هەرێم و  پارێزگای سلێمانی.

ئەوەشی خستەڕوو كە لەئێستادا ژمارەیەكی زۆری تر لەگەشتیار بەڕێگاوەن بۆ پارێزگای سلێمانی و پێشبینی دەكەن تا كۆتایی رۆژانی جەژن ژمارەی گەشتیارانی هاتوو بگاتە 130 هەزار كە بەراورد بەجەژنی رەمەزان كە گەیشتبوە 110 هەزار ژمارەكە زیاد دەكات.

PUKmedia گۆران وەهاب   

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket