riklam

لەعیراق 69 حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا تۆماركرا

عیراق 04:26 PM - 2021-07-21
.

.

لەعیراق زیاتر لە 8 هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆناو 69 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركرا.

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق كە ئەمڕ‌‌‌‌‌ۆ 21-7-2021، بڵاویكردوەتەوە و كۆپییەكی دەست PUKmedia كەوتووە تێیدا هاتووە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 8 هەزارو 320 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوەو 6 هەزارو 916 توشبووش ڤایرۆسەكەیان تێپەڕ‌‌‌‌‌اندووەو چاكبوونەتەوە.

راشیگەیاندووە، لە ماوەی 24 سەعاتدا 69 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژە بەوەشداوە، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق تائێستا 1518837  توشی ڤایرۆسەكەبوون و لەو ژمارەیەش بەڕێژەی 90.8% یان چاكبوونەتەوە.

PUKmedia راگەیاندنی تەندروستی عیراق

 

595.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket