riklam

قەڵادزێ.. تەقینەوەی TNT كارەساتی لێكەوتەوە

کوردستان 03:45 PM - 2021-07-21
.

.

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت:لەگوندێكی سنوری قەڵادزێ لەكاتی هەڵكەندنی بیری دەستی ویستویانە TNT بەكاربێنن و بەهۆی تەقینەوەكەشەوە كەسێك گیان لەدەستداوەو دووانی تریش بریندار بوون كە یەكێكیان منداڵی ئەو كەسەیە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردەوە: تەرمێك بەناوی (م.س.ح) لەدایكبووی ساڵی 1988 دانیشتووی گوندی سەیداحمەدان لەگەڵ دوو برینداری تر گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كە لەكاتی هەڵكەندنی بیری دەستی ویستویانە TNT بەكاربێنن و دەستبەجێ پێیاندا تەقیوەتەوە، باری تەندروستی بریندارەكان جێگیرەو دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.

دەشڵێت: ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە لەكاتی تەقینەوەكەدا كوڕێكیشی بریندار بووە كە تەمەنی 8 ساڵە لەگەڵ مێرد منداڵێكی تر كە تەمەنی 16 ساڵەو بەڕۆژانە ئیشی بۆ ناوبراو كردووە.

پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاند: قوربانیەكان وەستای هەڵكەندنی بیر بوون و لەكاتی كاركردن بۆ خاوەن باخێك TNTیان بەكار هێناوە، بەوتەی خاوەن باخەكەش ئەوانی بەكرێ گرتووە تا بیری دەستی بۆ هەڵكەنن، بەڵام لەناو بیرەكە گەیشتونەتە شاخ و ویستویانە بە سود وەرگرتن لە TNT شاخەكە بشكێنن، بەڵام پێیاندا تەقیوەتەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket