riklam

ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجەو هەورامان پڕبوون لەگەشتیار

کوردستان 03:14 PM - 2021-07-21
.

.

لەیەكەم رۆژی جەژنی قورباندا هەزاران گەشتیار روو لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە و هەورامان دەكەن و بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجەش ئامادەكاری پێویست بۆ پێشوازی گەشتیاران دەكات.

رێباز عەبدولڕەحمان سەرپەرشتیاری تیمەكانی بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە PUKmediaی راگەیاند: تیمەكانی بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە دابەشكراون بەسەر شوێنەگەشتیاریەكاندا و چاودێری نرخ و شوێنە گشەیەكان دەكەن و رێنمایی پێویست دەدەنە گەشتیاران .

وتیشی: لەڕووی ئەمنیەوە دامودەزگا ئەمنیەكان لە شوێنە گەشتیارییەكان چاوكراوەن و لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراودا بەدەم گەشتیارانەوە دەچن، ژمارەیەكی زۆریش گەشتیاتار لە ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە هاتوون.

لەبەدواداچوونێكی مەیدانی PUKmediaدا لەهاوینەهەواری ئەحمەدئاوا بەوتەی گەشتیاران بەرزی پلەی گەرما نیگەرانی كردبوون، كە ئەوەش لە چوار چێوەی ئەو شەپۆلە گەرمایەدایە ناوچەكەی گرتوەتەوە.

PUKmedia فەرحان حەمەخان -  هەڵەبجە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket