riklam

پۆلیسی سلێمانی: تەقەكەرەكەی شەقامی سالم دەستگیركرا

کوردستان 02:24 PM - 2021-07-21
.

.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: ئەو كەسەی شەوی رابردوو لەشەاقی سالم تەقەی كردوەو دەستگیركراوەو دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێل و ئەو دەمانچەی تەقەی پێكردوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia بڵاویكردەوە: دوای ئەوەی سەعات 2:25 دەقیقەی شەوی رابردوو كەسێك ئۆتۆمبێلەكەی لەناوەڕاستی شەقامی سالم بەنایاسایی رادەگرێت و تەقە دەكات، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنەكەو توانیان كەسەكە دەستگیر بكەن، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتبارەكەدا كە تەقەی پێ كردبوو.

دەشڵێت: لەئێستادا تۆمەتبار (د.أ.م) لەدایكبووی 1982  بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە راگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket