riklam

نه‌بوونی شوێنی گه‌شتیاری گه‌نجانی خورماتووی نیگه‌ران كردوه‌

کوردستان 01:53 PM - 2021-07-21
.

.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 2021/7/21 به‌شێك له‌ هاووڵاتیان و گه‌نجانی خورماتوو به‌ PUKmedia یان ڕاگه‌یاند:نه‌بونی گشتی و گه‌شتییاری وه‌ك باخ و پارك گه‌نجانی شاره‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه‌، چونكه‌ هیچ جێگایه‌كی تایبه‌ت نییه‌ تا بۆی بڕۆن و كاتی تیا به‌سه‌ر به‌رن، ته‌نانه‌ت له‌ ڕۆژانی جه‌ژنیشدا.

هه‌روه‌ها وتیشیان: به‌ هۆی نه‌بوونی جێگای تایبه‌ت به‌ گه‌نجان ئه‌وان ناچارن له‌ ڕۆژانی پشوو و بۆنه‌كاندا ڕوبكه‌نه‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

داواكاریشن له‌ حكومه‌ت شوێنی تایبه‌تیان بۆ دروست بكه‌ن، یان ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ چاكی بكه‌نه‌وه‌ و نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌.

هه‌مان كات به‌شێك له‌ خاوه‌ن پارك و شوێنه‌ گشتییه‌كانیش به‌ PUKmedia یان ڕاگه‌یاند: ئه‌وانیش، داواكارن له‌ حكومه‌ت هاوكاریان بكات، تا بتوانن خزمه‌تی هاووڵاتیان بكه‌ن به‌ دابین كردنی كاره‌با و گازی مولیده‌ بۆ پاركه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كات كراوه‌ بێت به‌ ڕووی هاووڵاتیاندا.

PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد/ خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket