ئه‌مه‌ل جه‌لال: ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ پێشوازی له گه‌شتیاران كراوه
کوردستان 12:41 PM - 2021-07-21.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایگه‌یاند: وه‌ك ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمانه‌وه له سه‌رجه‌م شاره‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له رۆژانی جه‌ژندا، ئاماده‌كاریی ته‌واومان بۆ پێشوازی له گه‌شتییاران كردووه‌و خۆشبه‌ختانه رێژه‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار رووی له شاره‌كانی هه‌رێم كردووه.
ئه‌مه‌ل جه‌لال سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم به PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌ك ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانمان له هه‌رچوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ پێشوازیكردن له گه‌شتیاران و شێوازی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و رێنوێنی كردنیان له لایه‌ن بنكه‌كانی گه‌شتیارییه‌وه كه له رێی بڵاوكراوه‌و زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و شوێنه‌واره‌كان له‌رێگه‌ی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمانه‌وه پێشكه‌ش به گه‌شتیاران ده‌كرێن، له هه‌مان كاتدا تیمی پێشوازیكردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بازگه‌كان و خاڵه سنووریه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كاندا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باش پێشوازی له گه‌شتیاران بكرێت.
وتیشی: بۆ بابه‌تی چاودێریكردنی نرخ و گرانه‌كردنی خۆراك و هۆتێل و مۆڵه‌كان و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، وه‌ك ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم هه‌ماهه‌نگی راسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ قائیمقامیه‌تی شاره‌كان و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ربه قائیمقامیه‌ته‌كان و چاودێری بازرگانی هه‌یه كه تیمه‌كانیان به رۆژانی جه‌ژنیش هۆتێل و مۆڵ و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌و له نزیكه‌وه چاودێری نرخ و پاك و خاوێنی و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گه‌شتیاراندا ده‌كه‌ن، تاكو رێگه نه‌درێت به‌جۆرێك له جۆره‌كان فێڵ له گه‌شتیاران بكرێت، به زیادكردنی نرخه‌كان و پێشكه‌شكردنی خۆراكی خراپ و مامه‌ڵه‌كردنی خراپ له‌گه‌ڵ گه‌شتیاراندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لێره‌وه داوا له هاووڵاتییان و گه‌شتیارانیش ده‌كه‌ین كه پێویسته خاوێنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان رابگرێن و رێگه‌نه‌درێت به ئیزعاجكردنی هاووڵاتییان له شوێنه گه‌شتیارییه‌كاندا، هه‌روه‌ها ره‌چاوی رێنماییه خۆپارێزییه‌كان له ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ن، تاكو ئه‌وانیش بتوانن گه‌شتێكی ئارام پڕخۆشی به‌ڕێبكه‌ن.
هه‌رسه‌باره‌ت به رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیار بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایگه‌یاند: تا ئه‌م كاته ئامارێكی ته‌واو له‌به‌رده‌ستدا نییه وه‌ك ژماره‌یه‌ك به‌وردی كه ئاشكرای بكه‌ین، ئه‌و ئامارانه له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌كانی سه‌ربه ده‌سته‌مانه‌وه ئاماده ده‌كرێن و كۆده‌كرێنه‌وه‌و دواتر راده‌گه‌یه‌نرێن، به‌ڵام به‌پێی پێشبینیمان و ئه‌و رێژه زۆره‌ی گه‌شتیاران كه له ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقه‌وه له‌م دوو رۆژه‌ی جه‌ژندا هاتوون و سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیان كردووه، خۆشبه‌ختانه رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له گه‌شتیاران هاتوونه‌ته شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری هه‌رێم ده‌بێت و داهاتێكی باشی ده‌بێت.
PUKmedia زانیار مه‌جید
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25