riklam

هه‌ولێر.. كاتی گێرانه‌وه‌ی ئاوی ئیفراز بۆ هاووڵاتیان دیاریكرا

کوردستان 11:57 AM - 2021-07-21
.

.

دوای ئه‌وه‌ی له‌شه‌وی رابردوو پڕۆژه‌كانی ئاوی ئیفرازی هه‌ولێر وه‌ستێنرا و ئاو له‌سه‌ر ماڵان گیرایه‌وه‌، به‌رێوه‌به‌ری ئاوی شاره‌كه‌ كاتی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه‌و گێرانه‌وه‌ی ئاو بۆ هاووڵاتیان دیاری ده‌كات.

 زه‌رده‌شت عه‌بدولخالق به‌رێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا راگه‌یاند: بۆ كارپێكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی ئاوی ئیفرازو به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ هاووڵاتیان، چاوه‌ڕوانی نه‌مانی شێلوبوونی ئاوی رووباره‌كه‌ و دڵنیابوون له‌ كه‌مبونه‌وه‌ی كاریگه‌ری  بارانباین ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش پێشبێنی ده‌كرێت ئه‌مشه‌و به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بگه‌رێته‌وه‌ دۆخی جارانی .

وتیشی: هۆكاری گیرانه‌وه‌ی ئاو بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ شه‌وی رابردوو به‌هۆی  كاریگه‌ری بارانبارینی ناوچه‌سنورییه‌كان له‌ حاجی ئۆمه‌ران و چۆمان وچه‌ند شوێنێكی تر، ئاستی شێلوبوونی ئاوی ئیفرازه‌كانی هه‌ولێر زۆر زیادیكردو له‌ توانای ئامێره‌كان ده‌رچوو، بۆیه‌ ناچار بووین له‌كاركردن بیانوه‌ستێنین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: وه‌ستای ئه‌و ئامێرانه‌ بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات باشتره‌ له‌وه‌ی له‌كاتی كارپێكردنیان به‌ناچاری، ئامێره‌كان تۆشی شكستی گه‌وره‌ببنه‌وه‌ و بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌كار بكه‌ون.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا/هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket