riklam

ته‌ندروستی عیراق له‌باره‌ی ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا دڵنیایی ده‌دات

عیراق 11:25 AM - 2021-07-21
.

.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ڤاكسینه‌كان سه‌لامه‌ت و كاریگه‌رن.

سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، رێژه‌ی توشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وام له‌ زیادبوندایه‌، هۆكاره‌كه‌شی بۆ پابه‌ندنه‌بونی هاووڵاتیان به‌ رێكاره‌ خۆپارێزیه‌كان به‌تایبه‌تیش به‌كارنه‌هێنانی ده‌مامك و وه‌رگرنه‌گرتنی ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ی ته‌ندروستی عیراق راشیگه‌یاندووه‌ ، هه‌رسێ جۆره‌كانی ڤاكسین ئه‌سترازینیكا، سینۆفارم و فایزه‌ر ، سه‌لامه‌تن و كاریگه‌ریه‌كی به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌ رێگریكردن له‌ توشبوونی هاووڵاتیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ، رێگه‌ نادرێت جگه‌ له‌یه‌ك كه‌س زیاتر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا بچێته‌ نه‌خۆشخانه‌كان، چونكه‌ ده‌بێته‌ دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ زیادبوونی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا.

PUKmedia ته‌ندروستی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket