riklam

داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ هێرشه‌كه‌ی كابول راگه‌یاند

جیهان 11:20 AM - 2021-07-21
.

.

گرووپی تیرۆرستی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ هێرشێكی مووشه‌كی بۆ سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له‌ كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان راگه‌یاند.

داعش له‌رێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ ، له‌ڕێگه‌ی 7  موشه‌كی جۆری كاتیۆشاوه‌، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و ناوچه‌ی سه‌وزی له‌ كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی كردوه‌ته‌ ئامانج.

پێشتر، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی 3 مووشه‌كی له‌كابولی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، 2  له‌ مووشه‌كه‌كان له‌نزیك كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كه‌وتونه‌ته‌خواره‌وه‌ ، مووشه‌كه‌كان هیچ زیانێكی گیانیان لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌، ته‌نها زیانی ماددیان هه‌بووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket