riklam

به‌ فیلمی كچانی خۆر یه‌كه‌‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی مۆسكۆ ده‌ستپێده‌كات

ئەدەب وهونەر 09:37 AM - 2021-07-21
.

.

فیلمی سینه‌مایی "كچانی خۆر" له‌ ده‌رهێنانی "ئێوا هوسۆن" و رۆگێڕانی "گوڵشیفته‌ فه‌راهانی" ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مای ئێران و جیهان، به‌رهه‌می وڵاتی فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21-7-2021، له‌ رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ و به‌شی "نمایشی تایبه‌تی" یه‌كه‌‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی "مۆسكۆ" له‌ هۆڵی ژماره‌ 11ی ناوه‌ندی سینه‌مایی "ئۆكتۆبه‌ر" له‌ شاری مۆسكۆ له‌ وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕوسیا نمایش ده‌كرێت.

فیلمی سینه‌مایی "كچانی خۆر" باسی خه‌بات و به‌رخۆدانی كچانی كوردیی كۆبانێ له‌ دژی گروپی تیرۆرستی داعش ده‌كات، له‌ یه‌كه‌مین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له‌ به‌شی ركابه‌ریی سه‌ره‌كیی حه‌فتاویه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "كان" له‌ وڵاتی فڕه‌نسا، چوه‌ سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ما و پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی لێكرا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket