riklam

یەكێتی گرفتی هاووڵاتیانی خورماتوو چارەسەر دەكات

ی.ن.ک‌‌ 10:35 PM - 2021-07-20
.

.

سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و جەژن، ماوەی دوو ڕۆژە بەشیك لە گەڕەكی كۆماری قەزای خورماتوو بێ كارەبان و ئەمڕۆ لە لایەن مەڵبەندی 16 ی ڕێكخستنی حەمرینی یەكێتیەوە كێشەكەیان بۆ چارەسەركرا.

لەو بارەیەوە ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/7/20 ڕاگەیاندنی مەڵبەندی 16 ی ڕێكخستنی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: لە سەر داواكاری هاووڵاتیانی گەڕەكی كۆماری بۆ چاككردنی محاویلەی كارەبای گەڕەكەكەیان كە لەكار كەوتبوو، مەلا كەریم شكور ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 16 ی رێكخستنی حەمرین و د. كامیل جەمیلی راسپارد بۆ چارەسەركردنی كێشەكەیان هەر بۆیە بە هەوڵی ناوبرا و توانرا لە رێگای فەرمانگەی كارەبای خورماتووەوە كێشەكەیان چارەسەربكرێت و محاویلەكەیان بۆ بگۆڕن.

لە بەرامبەریشدا بەشێك لە هاووڵاتیانی ئەو گەڕەكە بە PUKmedia یان ڕاگەیاند: زۆر سوپاسی مەڵبەندی حەمرین دەكەین كە بەم رۆژی جەژنە هاتن بەدەم داواكەمانەوە و كێشەكەیان بۆ چارەسەر كردین.

PUKmedia عەدالەت میعاد-خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket