riklam

سەرۆك وەزیرانی كەنەدا پیرۆزبایی لە مسوڵمانان دەكات

جیهان 09:21 PM - 2021-07-20
.

.

ئەمڕۆ 20-7-2021، جەستن ترودۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم مسوڵمانان كرد راشیگەیاند، ساڵی داهاتوو پێكەوە ئاهەنگ دەگێڕین.

دەقی پەیامەكە:

 بە بۆنەی كۆتایی وەرزی حەجەوە، كە ساڵانە حەجی ئیسلامی بۆ مەككە دەكەن، ئەمڕۆ موسڵمانان لە كەنەدا و لە سەرتاسەری جیهان جەژنی قوربان دەكەن، لەم رۆژەدا مسوڵمانان بە زۆری ئامادەی نوێژو نزا و سڵاو كردن و یارمەتیدانی هەژاران و قوربانیدان دەبن و هاوبەشی ژەمی تایبەت لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان دەكەن، ئەمڕۆ گرنگە دەرفەتێك دەڕەخسێنێت بۆ بیركردنەوە لە وانەكانی قوربانی و بەزەیی و بەخشندەیی و پێزانین بۆ پیرۆزییەكانی ژیان،  هەروەها كاتی ئەوەیە هەموو كەنەدییەكان ئەو بەشدارییە زۆرەی كەنەدییە موسوڵمانەكان بۆ چەندین نەوە بۆ وڵاتەكەمان كردویانن بناسنەوە. لەكاتێكدا هەندێك كەس دیسانەوە بتوانن بە سەلامەتی لەگەڵ خێزان و هاوڕێیاندا كۆبكەنەوە بۆ پیرۆزكردنی یادی ئەمساڵ، رەنگە هێشتا هەندێكی تر گۆشەگیر و تەنیابن.  دیسان زۆر جار بیری حەجكردن بۆ مەككە دەكەن بەڵام، ئەگەر بەردەوام بین لە شوێن پێی رێنماییەكانی تەندروستی گشتی و كوتانی كۆڤید 19 مان دەستبكەوێت هەر كە نۆبەتی ئێمە هات، بەسەر ئەم ڤایرۆسەدا زاڵ دەبین و هەموومان دەتوانین ساڵی داهاتوو پێكەوە ئاهەنگ بگێڕین.

‎بەداخەوە فۆبیا و رق و كینە بەرامبەر بە موسڵمانان لە كەنەدا هەیە و  تراژیدیای ئەم دواییەی شاری لەندەنی ئۆنتاریۆ، وەبیرهێنەرەوەیەكی ئازار بەخشە كە هێشتا موسڵمانان رووبەڕووی سوكایەتی و هەڕەشەو توندوتیژی دەبنەوە لە كۆمەڵگەكانی سەرانسەری ئەو وڵاتەدا،  لە كۆمەڵگای ئێمەدا هیچ شوێنێك بۆ رق و هەڵاواردن نییە.  بۆیە حكومەتی كەنەدا لە 22 ی تەمموزدا میوانداریی كۆنگرەی نەتەوەیی دەكات لەسەر ئیسلامۆفۆبیا، بۆ بەردەوامبوون لەوەرگرتنی كاری توند لەدژی ئەم ڕق و جیاوازیكردنە،  پێكەوە دەبێت تێكەڵبوون هەڵبژێرین لەسەر نالێبوردەیی و پابەندبوونی خۆمان بە كەنەدایەكی جۆراوجۆرەوە دووپات بكەین، كە تێیدا هەمووان بێ گوێدانە باوەڕ و  كولتوور یان ڕەگەز دەتوانن هەست بە سەلامەتی و ڕێزلێگرتن بكەن.

بە ناوی بنەماڵەكەمان سۆفی جەژنی قوربان لە هەموو مسوڵمانان پیرۆزدەكەین.

جەژنتان پیرۆز

PUKmedia عوسمان عەلی-تورونتۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket