riklam

ده‌وڵه‌مه‌نترین پیاوی سه‌رزه‌وی گه‌شتێك بۆ بۆشایی ئاسمان ده‌كات

ئابوری 05:58 PM - 2021-07-20
.

.

جێف بێزۆس، ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی سه‌ر زه‌وی و خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مازۆن، ئه‌مڕۆ 20-7-2021 گه‌شتێكی 10 ده‌قیقه‌یی بۆ بۆشایی ئاسمان ئه‌نجامداو به‌ سه‌لامه‌تی گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی.
 
گه‌شته‌كه‌ به‌ كه‌پسوولێكی كۆمپانیای "بلوو ئۆریجن"ی ئاسمانه‌وانی ئه‌نجامدا كه‌ هه‌ر له‌لایه‌ن بێزۆسه‌وه‌ خاوه‌ندارێتیی ده‌كرێت و له‌ ته‌كساسه‌وه‌ به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان به‌ڕێكه‌وت.

له‌و گه‌شته‌یدا جێف بێزۆس سێ كه‌سی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ بوو، ئه‌وانیش: مارك بێزۆس كه‌ ده‌كاته‌ برای جێف بێزۆس، واڵی فه‌نك كه‌ ژنه‌ فڕۆكه‌وانێكی ته‌مه‌ن 82 ساڵانه‌ و پێشتر راهێنانی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بچێته‌ بۆشایی ئاسمان، به‌ڵام بۆی نه‌ره‌خسابوو؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا كوڕێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵان بوو به‌ ناوی ئۆلیڤه‌ر ده‌یمن كه‌ یه‌كه‌م كڕیاری تیكتی گه‌شته‌كه‌ بوو و له‌لایه‌ن باوكه‌ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ پاره‌كه‌ی درابوو، هه‌روه‌ها واڵی فه‌نك و ئۆڵیڤه‌ر ده‌یمن بوونه‌ به‌ ته‌مه‌نترین و گه‌نجترین دوو مرۆڤ كه‌ سه‌ردانی بۆشایی ئاسمانیان كردبێت.
 
جێی ئاماژه‌یه‌،  ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین گه‌شتی كۆمپانیای بلوو ئۆریجن بوو بۆ بۆشایی ئاسمان كه‌ مرۆڤی تێدا ئاماده‌بووبێت، چونكه‌ له‌ گه‌شته‌ تاقیگه‌ییه‌كاندا به‌هۆی نه‌بوونی دڵنیایی له‌ سه‌لامه‌تیی موشه‌كه‌كه‌، كه‌پسوله‌كه‌ به‌ به‌تاڵی ده‌نێردرایه‌ ئاسمان و رووماڵێَكی میدیایی به‌رده‌وام بۆ گه‌شته‌كه‌ كرا هه‌ر له‌ ساتی هه‌ڵفڕین تا دابه‌زین. له‌ رێگه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆیه‌وه‌، كه‌ هه‌ر كۆمپانیای بلوو ئۆریجن رێكیخستبوو، ده‌توانرا گوێ له‌ده‌نگی جێف بیزۆس و گه‌شتیاره‌كانی دیكه‌ بگیرێت كه‌ خۆشی خۆیان ده‌رده‌بڕی.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

1-1452470.JPG

1-1452460.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket