riklam

كۆرۆنا ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران كه‌مده‌كاته‌وه‌

عیراق 04:31 PM - 2021-07-20
.

.

لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عیراق ژماره‌یه‌ك بڕ‌یاری له‌باره‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركردو به‌ڕ‌ێژه‌ی 50% ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی كه‌مكرده‌وه‌.
 
لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌دا بڕ‌یاردراوه‌ له‌رۆژانی جه‌ژنی قورباندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێنه‌كرێت، هه‌روه‌ها ده‌وامی فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانیش به‌ڕ‌ێژه‌ی 50% كه‌مبكرێته‌وه‌.

لیژنه‌كه‌ بڕ‌یاریشداوه‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی توند بكرێنه‌وه‌ و سزای سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش بدرێت كه‌ ده‌مامك نابه‌ستن، هه‌روه‌ها رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر به‌مۆڵ و دوكان و شوێنه‌ گشتیه‌كان بگیرێته‌به‌ر كه‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێناكه‌ن.

لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی بڕ‌یاریشداوه‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، رابسپێرن به‌مه‌به‌ستی هاندانی هاووڵاتیان بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسین و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket