riklam

بافڵ تاڵەبانی : ھێشتا مەترسییەکانی تیرۆر ماون

کوردستان 03:11 AM - 2021-07-20
.

.

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لە راگەیەنراوێکدا پرسە و سەرەخۆشی  ئاراستەی بنەماڵەی قوربانیانی کردەوە تێرۆریستییەکەی ناوچەی سەدر لە بەغداد  دەکات.

دەقی راگەیەنراوەکە

وێڕای دەربڕینی پرسەوسەرەخۆشی بۆ قوربانییانی کردەوە تیرۆریستییەکەی ناوچەی سەدر لەبەغدا، ھیوای ھەرچی زووە بۆ چاکبوونەوەی برینداران دەخوازین.

بەتوندترین شێوەش ئیدانەی ئەم کردەوە نامرۆڤانەیە دەکەین کە ژمارەیەک ھاووڵاتی مەدەنی تێدا بوونە قوربانی.

ئەم رووداوانە ئەوەمان پێدەڵێت ھێشتا مەترسییەکانی تیرۆر ماون و پێویست دەکات بە یەکڕیزی، تەبایی و ھەماھەنگی ھەموولایەک زاڵبین بەسەر کێشەکان، ھەماھەنگی و ھاریکاری ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان لە ھەموو کات پێویستترە بۆ سەرکەوتن بەسەر کێشە ئەمنییەکان و فەراھەمکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر لەووڵات، لەو پێناوەشدا وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو پشتیوانی و ھەماھەنگییەکین بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش و گەیشتن بەدیالۆکی نیشتمانی بونیادنەرانە لەپێناو سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی زیاتر لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکاندا.

بەوھیوای ئاسایش و ئارامی زیاتر باڵبکێشێ بەسەر ووڵات و گەلماندا.

بافڵ تاڵەبانی

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket