riklam

بافڵ تاڵەبانی:ئەم جەژنە بكەینە دەرفەتێك بۆ پێداچوونەوە بەسیاسەتمان و داڕشتنی ستراتیژێكی نوێی نیشتمانی

ی.ن.ک‌‌ 10:17 PM - 2021-07-19
.

.

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و كیمیاباران، كەمئەندامانی سەنگەر و پێشمەرگە و تێكۆشەرە دێرینەكان و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم. هیوادارام ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی خێرو خۆشی و ئارامی بۆ هەموو لایەك.

ئومێدەوارم ئەم جەژنە بكەینە دەرفەتێك بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەتمان و داڕشتنی ستراتیژێكی نوێی نیشتمانی لە نێوان هێزو لایەنە سیاسییە كوردییەكان تاوەكو پێكەوە بەسەر كێشە و گرفتەكانمان زاڵ بین و پێكەوە بتوانین لەڕێی حكومەتەوە كێشە بنچینەییەكانی وەك مووچە و بژێوی خەڵك و خزمەتگوزاری چارەسەر بكەین.

ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سیاسەت و ستراتیژێكی نوێوە پەرۆشیی خۆمان بۆ یەكخستنی هێز و تواناكان بۆ خزمەتكردنی هەرێمەكەمان دەردەبڕین و باوەڕی تەواومان بە یەكڕیزی گەلەكەمان هەیە لەپێناو ئایندەیەكی گەشتر و ئاوەدانی زیاتر.

دەمەوێت لەم دەرفەتەدا دووپاتی بكەمەوە كە یەكێتی نوێ بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و خۆی بەخاوەنی هەموو جیاوازییەكان دەزانێت. درێژە بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال دەدەین و بە گیانی لێبووردەییەوە خەبات دەكەین بۆ كوردستانێكی نوێ.

یەكێتییەكان، دۆستان و لایەنگران دڵنیابن ئێستا یەكێتییەكی نوێ هەیە، هەموومان خاوەنی یەكێتین و پێكەوە چەپكە گوڵەكە گەشاوەتر دەكەین.

درێژە بە خەباتی مەدەنی و دیموكراسی و ئازادی دەدەین و هەنگاوەكانمان دەخەینە خزمەتی گشتی، كە ئەمەش ڕێگا دروستەكەیە و لەمەودوا لە هەموو كایەكانی ژیانی ڕێكخراوەیی پەیڕەوی دەكەین.

دووبارە جەژنتان پیرۆز و هەر شاد و سەرفراز بن.

بافڵ تاڵەبانی

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket