riklam

خورماتوو.. ئەمساڵ قوربانی زۆر كەمیكردوە

کوردستان 10:08 PM - 2021-07-19
.

.

بەشێك لە خاوەن ئاژەڵان لەخورماتوو رایدەگەیەنن: لەچاو ساڵانی رابردوو ئەمساڵ قوربانی زۆر كەمیكردوەو خواستی هاووڵاتیانی لە سەر نیەو هۆكارەكەشی ئەوەیە كە نرخی دۆلار بەرزبووتەوەو قەیرانی داراییەو هاووڵاتیانش توانایان نیە قوربانی بكەن.

خاوەن ئاژەڵاندن دەشڵێن: دوو جۆر ئاژەڵ هەیە لە بازاڕەكاندا، ئەویش ئاژەڵی خۆماڵی عێراقی و ئاژەڵی سوری كە لە وڵاتی سوریاوە هاوردە دەكرێت و كاری كردوەتە سەر بازاڕی كڕین و فرۆشتن و خواست لەسەر جۆری خۆماڵیكە زیاترە.

ئەمە لە كاتێكدایە نرخی مریشكی زیندوش بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە كە بۆ هەر یەك كیلۆ نزیكەی چوار هەزارو 500 دینارە، هۆكارەكەشی هەناردەكردنێتی بۆ شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق.

PUKmedia عەدالەت میعاد – خورماتوو 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket