riklam

پیرۆزبایی كۆسرەت رەسوڵ بەبۆنەی جەژنی قوربان

ی.ن.ک‌‌ 09:53 PM - 2021-07-19
.

.

هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز لە تەواوی موسڵمانانی جیهان بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی پیرۆز دەكەم، جەژنە پیرۆزەی تایبەتی خۆم ئاڕاستەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و تێكۆشەرە دێرینەكانی گەلەكەمان و كەمئەندامانی سەنگەرو زیندانیانی سیاسی دەكەم و هیواخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەكەمان.

هەمیشەو بەدرێژایی مێژوو، جەژن و بۆنە ئاینییەكان دەرفەتێكی گرنگ بوونە بۆ لێبووردەیی و برەودان بەگیانی پێكەوەژیان و یەكتر قبوڵكردن، ئومێد دەكەم جەژنی قوربانی ئەمساڵ كە هاوكاتە لەگەڵ دۆخێكی تایبەت لەناوچەكە، بیكەینە وێستگەیەكی چارەنووسساز بۆ یەكترقبوڵكردن و كاركردن لەپێناو ئامانجە رەواكانی گەلەكەمان.

دووبارە جەژنی قوربانی پیرۆز لە سەرجەم كوردستانیان پیرۆز دەكەم.

كۆسرەت ڕەسول عەلی

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket