riklam

تەندروستی سلێمانی: نەخۆشخانەكان پڕبوون لەتوشبوی كۆرۆنا

کوردستان 09:32 PM - 2021-07-19
.

.

تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت: لەئەنجامی 10 پشكنین 6یان هەڵگری ڤایرۆسە نوێیەكە بوون وە نەخۆشخانەكانیش بەحكومی و كەرتی تایبەتەوە پڕبوون و دەبێت نەخۆشخانەی نوێ بكرێتەوە.

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لەبەرنامەیەكی كوردسات نیوزدا رایگەیاند: نەخۆشخانەكانی سلێمانی بەحكومی و كەرتی تایبەتەوە پڕ بوون لەتوشبوی كۆرۆناو دەبێت نەخۆشخانەی نوێ دەكرێتەوە.

وتیشی: ڤایرۆسە نوێیەكە لەناو هاووڵاتیاندا زۆرەو لەسلێمانی پشكنین بۆ 10 كەس كراوەو بەپێی ئەنجامەكەی  6 حاڵەتیان ڤایرۆسە نوێیەكە كە جۆری دەلتایەو زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوەو ئەوانەی دەگەنە نەخۆشخانەكان بەبارێكی تەندروستی خراپەوە دێن.

راشیگەیاند: هاووڵاتیان خەمساردن بەرامبەر كۆرۆناو لەرۆژانی جەژنیشدا بەهۆی پەیوەندییە كۆمەڵاتییەكانەوە دەبێت خەڵك واز لەسەردانكردن بێنێت، چونكە ئەگەر وا بڕوات  دوای چەژن ئامارەكان چەند هێندە زیاد دەكات، توانای تەندروستیش سنوردارە.

ئەوەشی خستەڕوو:  رێكاری خۆپارێزی ناتوانرێت وەك خۆی جێبەجێ بكرێت و گەشتیارێكی زۆر هاتونەتە سنوری سلێمانی.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket