پۆلیسی راپەڕین هێزەكانی بۆ جەژن دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە
کوردستان 05:30 PM - 2021-07-19.
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: بۆ رۆژانی جەژن هێزەكانیان دەخەنە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو هەركەسێكیش پاشەڕۆی ئاژەڵ بكاتە ئاوی زێی بچوك یان لە دەوروبەری ئاوەكە فڕێی بدات رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
موقەدەم شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە PUKmediaی رایگەیاند: سەرجەم هاووڵاتیانی سنوری قەزای پشدەر ئاگادار دەكەینەوە هەر كەسێك پاشەڕۆی ئاژەڵ بكاتە ئاوی زێی بچوك یان لە دەوروبەری ئاوەكە فڕێی بدات یاخود لەوێ ئاژەڵ سەرببڕێ ئەوە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
وتیشی: هێزەكانمان لە قەڵادزێ و قەزای پشدەر بە ناحیەكانیشەوە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن بۆ چاودێریكردنی چڕی ئاوی زێی بچوك.
ئەوەشی خستەڕوو: سبەینێ كە دەكاتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان هێزەكانمان بەجلی سەربازی و مەدەنی بەدرێژای ئەو سنورەی دەكەوێتە قەزای پشدەر چاودێری زێی بچوك دەكەن و هاوڵاتیانیش ئاگادار دەكەینەوە هەركەسێك سەرپێچی كرد هێزەكانمان ئاگادار بكەنەوە.
دەشڵێت: وەك لای هەموان ئاشكرایە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی قەڵادزێ لە ئاوی زێی بچوك و لەڕێگەی پڕۆژەی ئاوی خاس دابیندەكری، بۆیە پیس بوونی ئاوەكە دەبێتە هۆی گواستنەوەی چەندین نەخۆشی و بەمەش مەترسی لەسەر ژیانی دانیشتوانی شارەكە دروست دەكات.
PUKmedia ئاراز رەسوڵ – قەڵادزێ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25