riklam

مووچەی ئەم مانگە بەمشێوەیە دابەشدەكرێت

ئابوری 05:01 PM - 2021-07-19
.

.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەك بۆ بڕیاردان لەسەر كۆتاییهاتن بەلێبڕینی مووچە یان كەمكردنەوەی لێبڕینەكە بكات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە دراوەتە PUKmedia، بەهۆی هاتنی پارەكەی بەغداو زیادبوونی داهاتی هەرێمەوە مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران و خانەنشینان كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستپێبكات گۆڕانكاری لە لێبڕیندا دەكرێت.

سەرچاوەكە وتیشی: ئەوەی هەیە بۆ مووچەی ئەم مانگە یان كۆتایی بەلێبڕینی مووچەی دەهێنرێت یاخود رێژەی لێبڕینەكە زۆر كەمدەكرێتەوەو ئەوپەڕی بگاتە 5% كە پێشتر مووچەی بەلێبڕینی 21َ%ەوە دابەشدەكرا.

هەر بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، بەهۆی پشووەكانی جەژنەوە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناكرێت كە بڕیار لەلابردنی لێبڕین یان كەمردنەوەی لێبڕین بدات.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket