riklam

خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لەبارەی رۆژی تاقیكردنەوەكان ئاگادار دەكرێنەوە

کوردستان 03:59 PM - 2021-07-19
.

.

بەرێوەبەرایەتی ئەزمونەكان خوێندكاران ئاگادار دەكاتەوە كە رۆژی شەممەی داهاتوو كە رۆژێك پێش دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانە دەتوانن سەردانی هۆڵەكانی ئەزموونی بكەن بە مەبەستی دڵنیابوونی لە شوێنی تاقیكردنەوەكانیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە خوێندكاران و قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەكانییەوە ئاگادار دەكاتەوە كە پێویستە رۆژی شەممەی داهاتوو 24ی7ی2021، واتا یەك رۆژ پێش دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكان دەتوانن سەردانی هۆڵەكانی ئەزموونی بكەن بە مەبەستی دڵنیا بوونی لە شوێنی تاقیكردنەوەكانیان.

دەشڵێت: لەئێستادا دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە شوێن و ناوی هۆڵی تاقیكردنەوەكانتان بدۆزنەوە، بۆیە دووپاتی دەكەینەوە تاكو ئەو رۆژەی ئاماژەی پێكراوە لەسەرەوە ناوی خوێندكاران و قوتابیان لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكان هەڵناواسرێت. 

١-بەشی زانستی.

٢-بەشی وێژەیی.

٣-بەشی پیشەیی.

 PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket