riklam

سەرۆك كۆمار پێشوازی لەوەزیری بازرگانی سعودیە دەكات

عیراق 03:05 PM - 2021-07-19
.

.

لەمیانی پێشوازیكردنی لە وەزیری بازرگانی سعودیە سەرۆك كۆمار جەختدەكاتەوە لەگرنگی پتەوكردنی پەیوەندی دووقۆڵی و پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی دۆست و سەرجەم گەلانی ناوچەكە.

دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ 19 ی تەمموزی 2021 لە كۆشكی بەغدا پێشوازیكرد لە ماجد قەسبی، وەزیری بازرگانی سعودیەو وەفدی یاوەری و سەبارەت بە پەیوەندییە پتەوەكانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست و چۆنێتی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان گفتوگۆكرا.

لە سەرەتای دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی سعودیە سڵاو و رێز و پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆزی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای سعودیە و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیەی گەیاندە سەرۆك كۆمار، هاوكات سەرۆك بەرهەم سڵاوی تایبەتی خۆی و پیرۆزبای جەژنی قوربانی ئاڕاستەی پادشا و شازادەی جێنشینی سعودیە كرد.

هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەگرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەرزكردنەوەی ئاستی هاریكارییەكان لەبوارە جیاجیاكان لە رێگەی ئەنجومەنی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و هاوكاری لەبوارەكانی ئابووری و بازرگانی و كشتوكاڵ و وەبەرهێنان و كەرتی نەوت، بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەل و وڵات بكات.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا ئاماژەكرا بە پەیوەندییە دۆستانەكانی نێوان عیراق و سعودیەو گرنگی بەهێزكردنی وەك پردێك لە نێوان عیراق و ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو، هەروەها دووپاتكرایەوە كە عیراقێكی ئارام و سەقامگیر و خاوەن سەروەری و پاراستنی پەیوەندییە هاوسەنگەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە، بنەمایەكی گرنگی چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدانی ناوچەكەیە.

لەلای خۆیەوە وەزیر بازرگانی سعودیە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆك كۆمارو پابەندبوونی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە بۆ پشتیوانیكردن لە ئاسایش و سەقامگیری عیراق و پتەوكردنی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات و هاوكاری لەبوارەكانی ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانی لە پێناو بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەلی دۆستدا.

PUKmedia 

 

00111.jfif

22551.jfif

3262.jfif

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket