riklam

رۆژانە 10 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێر دەكەن

کوردستان 02:20 PM - 2021-07-19
.

.

پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ساڵ لە سنووری هەولێر رێژەی سەردانی گەشتیاران بۆ شوشێنە گەشتیارییەكان بگاتە زیاتر لە 700 هەزار گەشتیار.

لەوبارەیەوە بارزان محەمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران بە PUKmediaی راگەیاند: بە تەنسیق لەگەڵ هەموو قائیمقامەكان و بەڕێوەبەری ناحیەكان و پۆلیس و ئاسایش ئامادەكاری تەواومان بۆ پێشوازی كردن لە گەشتیاران كردووە.

راشیگەیاند: شوێنە گەشتیارییەكانی سنووری هەر چوار قەزای سۆران، چۆمان، رواندز، شەقڵاوە هەموو ئامادەكارییەكیان بۆ پێشوازی كردنی گەشتیاران لە هەر چوار رۆژانی جەژن كردووە، پێشبینی دەركرێت رۆژانە 10 هەزار گەشتیار روو لە شوێنە گەشتیارییەكانی بێخاڵ و گەلی علی بەگ و هاوینە هەوارەكانی قەزای چۆمان بكەن. 

 وتیشی: پێشبینی دەكرێت تا كۆتای ساڵ رێژەی سەردانی كردنی گەشتیاران بگاتە سەرووی 700 هەزار گەشتیار كە بە بەراود لەگەڵ ساڵی رابردوو زیادی كردووە، داواكاریشن لە گەشتیاران لەكاتی سەردانی كردنی شوێنە گەشتیارییەكان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانبن.

PUKmedia هاوار عەباس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket