ئاگادارییه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه‌

ئاگادارییه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه‌


19/7/2021 11:08:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

له‌به‌ر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستای كۆڤید ١٩ و بوونی ڕێنمایی جیاواز له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و پرسیار كردنی زۆری ھاوڵاتیان ھه‌موو لاێه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌  فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پابه‌ندی جێ به‌ جێ كردنی ڕێنمایه‌كانی لێژنه‌ی باڵای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه‌ له‌ حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ڕۆشتن یان ھاتنه‌وه‌ له‌سه‌فه‌ر له‌ژێر چاودێری تیمه‌كانی ته‌ندروستی لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كۆمپانیاكان به‌رپرسن له‌ھه‌ر ڕێنمایه‌ك كه‌ جێبه‌جێبكرێت له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ و پێویسته‌ ھاوڵاتیانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێم ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ له‌ ھه‌ر ڕێنمایه‌ك یان ڕێگریه‌ك كه‌ دروست ده‌بێت له‌ كاتی سه‌فه‌ر كردنیاندا بۆیه‌ به‌ باشمان زانی دوباره‌ ڕێنمایه‌كان بخه‌ینه‌وه‌ به‌ر چاوی ھاوڵاتیان :

١- بۆ ڕۆشتن : له‌ كاتی سه‌فه‌ر كردنی ھاوڵاتی پێویسته‌ پشكنینی كۆڤید ١٩ ی كردبێت و به‌ «negative» ده‌رچوبێت پێش كه‌متر له‌ ٧٢ كاتژمێر جا ڤاكسینی وه‌رگرتبێت یان وه‌ری نه‌گرتبێت و فڕۆكه‌خانه‌ ھیچ پاساوێك قبوڵ ناكات به‌وه‌ی ھاوڵاتی له‌ وڵاتی ده‌ره‌وه‌ ھاتبێته‌وه‌  ڕێگه‌ی پێ ئه‌ده‌ن یا نا ئه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی فڕۆكه‌خانه‌ نییه‌.

٢- بۆ ھاتنه‌وه‌: ئه‌و ھاوڵاتیه‌ی به‌ڵگه‌ی پشكنینی «negative» یان به‌ڵگه‌ی ھه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی ھه‌ڵگرتبێت ڕێگه‌ پێدراوه‌ و به‌ ئاسایی داخڵی ھه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.

وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ھیچ به‌ڵگه‌یه‌كی پێ نیه‌ تیمه‌كانی ته‌ندروستی پشكنینی بۆ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن پێش داخڵ بوونی بۆ ھه‌رێمی كوردستان.
تێبینی:

١- كۆمپانیاكان به‌رپرسن له‌ پێدانی زانیاری پێویست به‌ ھاوڵاتیان كه‌ له‌ سه‌ر ھێڵه‌كانیان سه‌فه‌ر ئه‌كه‌ن و به‌رپرسیاریتی ھه‌ر كێشه‌یه‌ك به‌ده‌ر له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆیان.

٢- سه‌باره‌ت به‌ مناڵان تا ته‌مه‌نی (١٠) ساڵ پێویسته‌ تیمه‌كانی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ھێڵی ئاسمانی ھه‌ماھه‌نگ و ڕاوێژ بكه‌ن له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ڕێنمایانه‌ كه‌ له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ده‌رچووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێگه‌ پێدان یان ڕێگری كردن له‌ سه‌فه‌ر كردنی ئه‌و مناڵانه‌.

لێره‌دا جه‌خت ده‌كێنه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ به‌رپرس نیه‌ له‌ ڕێگرتنی مناڵان له‌ لایه‌ن ھێڵه‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌ تكایه‌.


PUKmedia فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی

وێنە هەواڵ
  • image04
  • لەسلێمانی بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی و عومەر سەید عەلی كۆبوونەوەی باڵای یەكێتیی و گۆڕان بەڕێوەچوو

  • image04
  • تێكۆشەری دێرین حاجی ئیبراھیم شاڵی كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • بافڵ تاڵه‌بانی پێشوازی له‌ هه‌ركی جه‌وهه‌رئاغای كوڕی سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی هه‌ركی ده‌كات

  • image04
  • قوباد تاڵەبانی:كاری پێكەوەیی یەكێتی و گۆڕان دوا سپاردەو ئامانجی مام جەلال و كاكە نەوە بوو

  • image04
  • هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا ده‌ستیپێكرد

  • image04
  • ٢٢/٧/١٩٧٩ لە بەندیخانەی موسڵ شەهید مەلا عەلی لە سێدارە درا

  • image04
  • ده‌وڵه‌مه‌نترین پیاوی سه‌رزه‌وی گه‌شتێك بۆ بۆشایی ئاسمان ده‌كات

  • image04
  • نزیكه‌ی 180 كه‌س له‌جیهاندا به‌هۆی لافاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا


                                           

ئەڵمانیا.. كچە كوردێك خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا


كچە كوردێكی پەنەباری ئەڵمانیا بە ناوی رۆدی عەلی خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی شاری مونستەرە.

لەپای هەوڵ ...


  شیکارییەک بۆ پەیوەندییەکان و دەستپێک و سەرهەڵدان و ئاکامەکانی
   ئه‌ڵمانیا مه‌دالیای ئازایه‌تی ده‌به‌خشێته‌ كوردێك
                                           

شاده‌ عه‌لی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر كۆده‌كاته‌وه‌


شادان عه‌لی ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ شاده‌ عه‌لی دانیشتووی شاری سلێمانیه‌، هه‌ر له‌و شاره‌دا قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه‌...


  ئیبراهیم ڕەوف: شیعر لای من ناسنامەیە
  گه‌لاوێژ سه‌قزی: به‌چه‌ندین زمانی جیاواز گۆرانیم وتووه‌
                                           

له‌باره‌ی هه‌ولێره‌وه‌ زیاتر بزانه‌

به‌كوردی ھه‌ولێره‌و به‌زمانی عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن ئه‌ربیل، ئه‌م شاره‌ شارێكی دێرینی كوردستانه‌، ئێستا ناوه‌ندی پارێزگای ھه‌...


  پێنجوێن.. وشکەساڵی زیان لەبەرهەمی جوتیاران دەدات
  کچە شێوەکارێک: بەپۆرترێت هەستەکان لە روخساری مرۆڤ دەردەخەم


کاریکاتێر